سەرچاوەیەک: سەرکردەکانى حـەماس لە هێرشەکەى دۆحە ڕزگاریان بووە

12 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەکی باڵاى بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، شاندی سەرکردایەتی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتی خەلیل حەییا لە هەوڵی تیرۆرکردنیان لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕزگاریان بوو کە ڕۆژی سێشەممە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر کرانە ئامانج.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەى ئەمڕۆ سێ شەممە، هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەکی لە دەوحەی قەتەر بۆردوومان کرد و باس لەوە دەکرێت کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەی حەماس کراونەتە ئامانج.
 
میدیای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکەی سەر دەوحە، خەلیل حەیە، سەرکردەی دیاری حەماس کراوەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیەى حەماس لەبەشێکى لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵى جەزیرە ڕوونی کردەوە کاتى هێرشە ئاسمانیەکەى ئیسرائیل شاندی سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە لەکۆبوونەوەدابوون و سەرقاڵى تاوتوێکردنى پێشنیاری ئاگربەستی  دۆناڵد ترەمپ بوون بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست.

لاى خۆشیه‌وه‌ دوابەدواى ئەو هێرشەى ئیسرائیل وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیەی ئیسرائیل دەکەین کە بارەگای نیشتەجێبوونی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حەماسى لە دەوحە کردە ئامانج.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم "هێرشە تاوانکارییە پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی قەتەرییەکان و دانیشتووان"، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە دەوڵەتی قەتەر "بەرگەی ئەم ڕەفتارە بێباکانەی ئیسرائیل ناگرێت" یان "هەر کارێک کە ئاسایش و سەروەری وڵاتەکەی بکاتە ئامانج".

دوای هێرشە موشەکییەکی ئیسرائیل بۆ سەر چەند سەرکردەیەکی حەماس لەقەتەڕ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەدۆحە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی قەتەڕ بڵاوکردەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەڕ لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەوردی چاودێری دۆخەی قەتەڕ و هێرشەکانی سەر دۆحە دەکەین، ئامۆژگاری هاوڵاتییانی ئەمریکی دانیشتوی قەتەڕ دەکەین لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و چاودێری هەژماری فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دۆحە بکەن ".

سوپاسی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەوە دەڵێت، "هێرشێکی وردیان ئەنجامدا سەرکردایەتیی باڵای رێکخراوی تیرۆریستیی حەماسی کردە ئامانج". دەشڵێت، بۆ چەندین ساڵ، ئەم ئەندامانەی سەرکردایەتیی حەماس سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکەیان کردووە، راستەوخۆ بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییە دڕندانەکەی 7ی ئۆکتۆبەر، هەروەها جەنگەکەیان دژی دەوڵەتی ئیسرائیل رێکخستووە و بەڕێوەبردووە".
 
باس لەوەش دەکات، "پێش هێرشەکە، رێوشوێنی پێویست گیرابوون بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بە هاووڵاتییانی سڤیل، لەوانەش بەکارهێنانی تەقەمەنی ورد و زانیاریی هەواڵگریی زیاتر".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار