سەرۆکوەزیرانی قەتەر: ناتانیاهۆ دەبێت دادگایی بکرێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکوەزیرانی قەتەر هاوکات وەزیری دەرەوەشە دەڵێ: نەتانیاهۆ هەڕەشە لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەکات، هەرچەندە ئەوان هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەری دروست ناکەن.

شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئەلسانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى سی ئێن ئێن وتى: قەتەر مافی ئەوەی هەیە وەڵامی ئەم هێرشە ئاشکرایە بداتەوە، وەڵامدانەوه بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل لەدۆحەوە دەبێت، وەڵامدانەوە له ئێستادا له گفتوگۆیه لەگەڵ هاوبەشەکانمان لەناوچەکە.

دوای ڕۆژێک لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ئەل سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئەو چاوپێکەوتنەى ئەنجامداوەو بە توندی هێرشی کردوەتە سەر نەتانیاهۆ و حکومەتەکەی. 

ئاماژەی بەوەشکرد، نەتانیاهۆ "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاژاوە دەبات". هەروەها تۆمەتباری کردووە بە  "کاتی قەتەر لە نێوەندگیریدا بەفیڕۆ داوە". 

وتیشى: ئێمە هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ قبوڵ ناکەین بەو پێیەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و خەڵکی غەززە برسی دەکات. ناتانیاهۆ دەبێت دادگایی بکرێت و لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە داواکراوە، نەتانیاهۆ هەوڵی وتاری یاسایی دەدات، بەڵام یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار