تورکیا دەستیکردووە بە ڕاهێنان و پشتیوانی لە سوپای سوریا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لەزاری سەرچاوەیەكەوە لە وەزارەتی بەرگریی توركیاوە بڵاویکردەوە توركیا دەستیكردووە بە راهێنان و پێشكەشكردنی راوێژو پاڵپشتی تەكنیكی بە سوپای سوریا، ئەمە بەگوێرەی رێككەوتنێك كە مانگی رابردوو ئیمزا كراوە.

بەپێی رێككەوتنی هاوكاری سەربازی ئیمزاكراوی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری كە لە مانگی ئابدا ئیمزا كراوە، توركیا راهێنانی سەربازی و چەك و كەلوپەلی لۆجستی پێشكەشی سوپای سوریا دەكات.  

ئەو راپۆرتانەی كە باسلەوە دەكەن، ئیسرائیل هێرشی كردوەتە سەر كەلوپەلی سەربازی توركیا لەناو سوریادا، راست نییەو هیچ گۆڕانكارییەك لە كارمەندو كەرەستە سەربازییەكانی توركیا لە باكوری سوریا روینەداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار