دەوحە میوانداری بەپەلەى لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی دەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی هەواڵی قەتەر (QNA) ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، دوحەی پایتەختی قەتەر، یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو میوانداری لوتکەی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامی دەکات بۆ تاوتوێکردنی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل کە سێشەممەی ڕابردوو قەتەری کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە کەناڵی جەزیرە نێتی ڕاگەیاندوە، چاوەڕوانییەکان ئاماژەن بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی عەرەبی و ئیسلامی لە لوتکەکەدا، کە ڕۆژی دووشەممە لە دەوحە بەڕێوەدەچێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە وەڵامێکی یەکگرتوو بۆ دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دادەڕێژرێت.
شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن پشتڕاستی کردەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەشداربووان بڕیار لەسەر ڕێڕەوی کارکردن دەدەن. ئاماژەی بەوەشکرد، قەتەر داوا لە هاوبەشە ناوچەییەکانی ناکات بە هیچ شێوازێکی تایبەت وەڵام بدەنەوە.
سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئەو هەڕەشانە قبوڵ ناکات کە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامێک لە ناوچەکەوە لەگەڵ هاوبەشەکان تاوتوێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەتانیاهۆ هەڕەشە لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەکات، هەرچەندە ئەوان هیچ مەترسییەکیان بۆ سەری دروست نەکردووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە وەڵامێکی ناوچەیی ئامادە دەکرێت و لەگەڵ هاوبەشەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، هیوای خۆی دەربڕی کە ئەم وەڵامە "ڕاستەقینە بێت و توانای وەستاندنی قسەی ناشرینەکانی ئیسرائیلی هەبێت".
شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی زیادی کرد: پەیامێکی بەهێزمان لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە بیست سەبارەت بە بۆردومانەکەی ئیسرائیل و ئەم هەڵوێستە بەرز دەنرخێنین، بەڵام دەبێت ڕێوشوێنی کردەیی پەیڕەو بکرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە ناتانیاهۆ "هەوڵدەدات وتارێکی یاسایی پێشکەش بکات لەکاتێکدا خۆی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و کەرتی غەززە برسی دەکات"، جەختیشی کردەوە کە دەبێت ناتانیاهۆ ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە، بەو پێیەی پێشتر لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە داواکراوە.
هێرشەکەی ئیسرائیل کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بارەگای نیشتەجێبوونی ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی (حەماس)ی لەدەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن چاودێرانی عەرەبی و نێودەوڵەتییەوە ئیدانە کرا، بەو پێیەی نوێنەرایەتی پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتی قەتەر دەکات، پێشێلکردنی یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، هەروەها هێرشکردنە سەر دەوڵەتێک کە ڕۆڵی نێوەندگیری لە ئاگربەستی نێوان دەوڵەتانی قەتەردا دەگێڕێت بەرخۆدانی فەلەستین و دەوڵەتی داگیرکەری ئیسرائیل.
