تورکەکان مۆبایلەکەى وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیان هاککرد

2 كاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرەکانی تورکیا پەیوەندییان بە مۆبایلەکەى وەزیری بەرگریی ئیسرائیلەوەو ئەویش وەڵامیداونەتەوەو توانیویانە هاکى بکەن و وێنەیەکى شاشەى مۆبایلەکەو وەزیریشیان وەک بەڵگە بڵاوکردەوە.
میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ یسرائیل کاتز وەزیرەکەى ئیسرائیل ئەو زانیاریانە پشتڕاستدەکاتەوەو ڕایگەیاند: پەیوەندیەکم پێوەکراوە بە هەڵە وەڵامی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەم داوەتەوە، یەکسەر تەلەفۆنەکەم داخستووەو هیچ قسەیەکم نەکرد.
ئەو تورکانەی کە پەیوەندییان بە مۆبایلەکەی وەزیرەوە کردوە، ژمارەی تەلەفۆنی وەزیرەکەیان بڵاوکردەوە.
چەند مانگێکە بەرپرسانی ئیسرائیل بوونەتە ئامانجی هێرشی هاکەرەکان. کۆمپانیای ئەلیکترۆنی دریم دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئاڵۆزی ئاشکرا کردووە کە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە و بە قووڵی هاتۆتە ناو سیستەمی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی و گەیشتووەتە ژوورەکانی دانوستان لە قاهیرە.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی کۆمپانیاکە، مەبەست لە هێرشەکە "تێکدانی پرۆسەی نێوەندگیری و متمانەی نێوان وڵاتان بووە". لە چوارچێوەی هێرشەکەدا، هاکەرە ئێرانییەکان توانیان بچنە ناو هەژماری ئیمەیڵی ڕاستەقینەی کارمەندێکی باڵیۆزخانەی عومان لە پاریس، بەمەش توانای ناردنی پەیامەکانیان بەدەستهێنا کە پێدەچێت نامەنووسی دیپلۆماسی فەرمی بێت.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە هات کە گروپێکی هاکەری سەر بە ئێران بە ناوی "هەندەلا" ئیدیعای کرد کە توانیویانە بچنە ناو کۆمپیوتەرەکانی پۆلیسی ئیسرائیلەوە و زانیارییەکی هەستیار بە قەبارەی ٢.١ تێرابایت (٢١٠٠ گیگابایت) ببەنە دەرەوە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن دزەیان پێکراوە: فایلی لێکۆڵینەوەی نهێنی، لیستی تاوانبارانی سێکسی، پرۆفایلی پزیشکی و دەروونی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، مۆڵەتی دەمانچە و وێنەی پیشەیی ئەفسەرانی پۆلیس - کە پێدەچێت ڕاستەوخۆ لە سیستەمێکی نهێنی حکومەتەوە وەرگیراون. هاککەرەکان بەشێک لە زانیارییەکانیان لەسەر "تۆڕی تاریک" بڵاوکردۆتەوە و تەنانەت هەڕەشەی ئاشکراکردنی بەڵگەنامەی زیاتریش دەکەن بەم زووانە.
