ئەحمەد شەرع هۆشدارى دەدات: دەستبەردارى یەک بست خاک نابین

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، هەر دەسەڵاتێک دوو ئەرکی سەرەتای هەیە، ئەویش پاراستنی خەڵک و دابینکردنی بژێوی ژیانیان. ئەمەش بنەمای سیاسەتی سوریا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بووە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەل ئەخباریە ئەحمەد شەرع سەرۆکى کاتى سوریا ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە ڕێبازێکی درێژخایەنە، دەست پێدەکات لەوەی کە لەبەردەستدایە و لەسەر بنەمای ئەولەویەتەکانە، جەختیشیکردووەتەوە ئەوەی کە لەبەردەستدایە سنووردار نییە.
لشەراع ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا لە سوریا کار لەسەر چەند کەرتێک دەکرێت، لەوانە کشتوکاڵ. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا نزیکەی 1150 هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ زیادکراون، جگە لە دەستپێکردنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکان.
ڕوونیشی کردەوە کە ئیسرائیل پلانی داڕشتبوو بۆ دابەشکردنی سووریا و بیکاتە گۆڕەپانێکی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، بەڵام بە ڕووخانی ئەو ڕژێمە سەری سوڕمابوو. ڕوونیشیکردەوە، ئیسرائیل ئەمەی بە لادان لە ڕێککەوتنەکەی ساڵی 1974 دادەنێت، سەرەڕای پابەندبوونی سوریا بەو ڕێککەوتنە لە سەرەتاوە.
شەراع جەختی لەوە کردەوە کە سوریا نایەوێت لەگەڵ هیچ وڵاتێک لە حاڵەتێکی دڵەڕاوکێ و گرژیدا بێت و تۆپەکەش لە گۆرەپانی ئەو وڵاتانەیە کە ناکۆکی و نائارامی هاندەدەن. جەختیشی لەوە کردەوە کە سوریا بەدوای پەیوەندییەکی هێمنانە لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان و ناوچەکەدا دەگەڕێت.
لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکەیدا سەرۆکى سوریا ئاماژەی بەوەدا کە ناکۆکییەک لە سوەیدا لە نێوان بەدەوییەکان و ئەندامانی کۆمەڵگەی دروزەکان سەریهەڵدا و ئەو ناکۆکییە پەرەی سەند و بوو بە توندوتیژی. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەرکەکە ڕاگرتنی خوێنڕشتنە، هەروەها لیژنەکان پێکهێنراون بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی کە سووکایەتی یان دەستدرێژییان کردووە.
سەبارەت بەڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ هەسەدە ئەحمەد شەرع دەڵێت: دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە بە باشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام پێدەچێت جۆرێک لە دواکەوتن یان وەستان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا هەبێت.
هەروەها ئاماژەى بەوەشدا، ئامانجمان بوو تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو بڕگەکانی جێبەجێ بکەین. له کۆتاییدا سوریا دەستبەردارى یەک بست له خاکی خۆی نابێت، ئەمەش سوێندێکه که لەبەردەم خەڵکدا سوێندمان خوارد: پێویسته هه موو خاکی سوریا بپارێزین و سوریا یه کگرتوو بکه ین".
