ئەحمەد شەرع و سودانى لەقەتەر بۆ جارى دوەم کۆدەبنەوە

9 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕێککەوتنی بەرایی نێوان عێراق و سوریای ئاشکرا کرد بۆ کاراکردنەوەی دەروازەی سنووری ئەلوەلید بەمەبەستی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ئەگەری کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتە لە پەراوێزی لوتکەی بەپەلەی دۆحە کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە بچێت.

بەوتەى ئەو سەرچاوە باڵا دیپلۆماسیە چاوەڕوان دەکرێت هەر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگی ئاسایش و ئابوری لەنێوان هەردوو وڵات، بەتایبەتی ئاسایی کردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی وەلید و پاراستنی سنورەکانی نێوان هەردوو وڵات بکرێت و هەروەها دوای کۆبونەوەی نێوانیان، رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی رادەگەیەندرێت. 

بابەتێکی دیکەش، دەستپێکردنی هەنگاوی کردەییە بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆری گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری بانیاسی سوریا و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەو بۆریەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیەی کە بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز قسەی کردووە، سوریا پێشتر داوای کردبوو عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد بکات لەڕێگەی کاراکردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاسانکاری تێپەڕاندنی بارهەڵگرەکان و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دەسەڵاتدارانی بەرپرسی ئاسایش لە دەروازەی سنووری ئەلوەلید دەستیان کردووە بە لابردنی پاشماوەی نزیکبوونەوەی دەروازە سنوورییەکان کە مەودای 100 مەتر یان زیاترە، بۆ ئەوەی وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنی داهاتووی ئەو دەروازە نۆژەن بکەنەوە.

 پەیوەندییەکانی عێراق و سوریا شایەتی گۆڕانکارییەکی وردە وردەن، ئاماژەیەکی بەهێزی باشتربوونی کەشوهەوای هاوکاری نێوان هەردوو وڵات دوای چەندین ساڵ لە بێباکی سیاسی و زەوتکردنی یەکتر. 

رۆژی (17ـی نیسانی 2025) دوو لە چاوی میدیاکان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانێكی بەپەلەی بۆ قەتەر ئەنجامدا بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ شێخ تەمیم حەمەد ئالسانی میری قەتەر و دواتر چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا كەوتووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، دیدارە سێقۆڵییەكە بەهۆی ڕووداوە خێراكانی ناوچەكە و بەتایبەتیش سوریا بووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە عێراق لە نزیكەوە چاودێری گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات، لەگەڵ بوونی سەربازیی كیانی داگیركەر لەخاكەكەی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار