شەڕی سودانی و مالیكی توندتر دەبێتەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



لەگەڵ نزیكبونەوەی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ناكۆكییەكانی نێوان هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی و، هاوپەیمانی بونیادنان و گەشەپێدان، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی توندتر دەبێتەوە.

عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: زۆرێک لە ئەندامان و کاندیدەکانی فراكسیۆنەكەیان چوونەتە ناو هاوپەیمانێتیەكەی محەمەد شیاع سودانی، چونکە پێویستیان بە کاری قیرتاوکردن و دابەشکردنی محاویلەی کارەبا هەیە، كە لەئێستادا بووەتە كارنامەی حكومەت.

جەختیشیکردەوە: فراكسیۆنەكەیان بە خولی دووەم رازی نییە، بەهۆی بوونی ئاماژەی زۆر كە هاوبەشی تێكدەدەن، لە نمونەی، بەدزییەوە کۆبونەوەی سودانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا.

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا وتیشی: ئێمە قەناعەتمان بەو مۆدێلە هاوبەشییە نییە کە سودانی پێشکەشی کردووە، سەرۆک وەزیران گرنگی بە پرسی هاوبەشی نادات.
لە بەرامبەردا، عەبدولهادی سەعداوی، سەركردە لە هاوپەیمانێتیەكەی  سودانی وتی: نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی لە ئێستادا سەرکردایەتی فراكسۆنەكەی ناكات بەڵكو كەسانی خوار ئەو لە حزبەكە هەن كارەكان بەڕێوەدەبەن، جەختیشی لەوە کرد، چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئەوە رێککەوتن دووربكەونەوە لە یەكترخستن لە هەڵبژاردن، بەڵام پێشێلکارییەکان لە لایەنێکەوە دێت.

سەعداوی راشیگەیاند: ئەوەی ئێمە هەر لە سەرەتاوە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا کارمان لەسەر کردووە، هاوبەشییە لە بیروڕای سیاسی و واقیع و ئاسایشی وڵات و پاراستنی، هەموو لایەک هاوڕان لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، جگە لە دەوڵەتی یاسا کە لە ئێستادا کەمترینە لە رووی چەندایەتی و بڕیاردانەوە.

وتیشی: لەگەڵ هەموو رێزێک بۆ مالیکی، ئەو ژیرە و خاوەن دیدگایە، بەڵام لە ئێستادا ئەو کەسە نییە کە دەوڵەتی یاسا بەڕێوە دەبات،   لایەنی حزبی لەخوار ئەو هەن کارى بەڕێوەبردنی دەوڵەتی یاسا دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار