سۆمۆ: هەناردەی نەوتی عێراق زیادیکردووە

یەک هەفتە لەمەوپێش



کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاندووە، کە داهاتیان زیادیکردووە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆتایی بە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت هێناوە.

عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، روونیکردەوە کە عێراق هەناردەی نەوتی خۆی زیادکردووە. ئەم زیادکردنە دوای ئەوە دێت، کە عێراق لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانە کە لەلایەن هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەسەوە کەمکرابووەوە، وەستا.

شەتری ئاماژەی بەوەشکرد کە هەناردەکردنی نەوت سەرچاوەی سەرەکیی بودجەی گشتیی عێراقە. بەتایبەتی کە نرخی ئێستای نەوت لە نێوان 65 بۆ 68 دۆلاردایە بۆ هەر بەرمیلێک، کە بە تێکڕای ساڵانە نزیکەی 70 دۆلارە.

بەڕێوەبەرەکەی سۆمۆ ئاشکرای دەکات کە زیادبوونی نزیکەی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، کە دەکاتە نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل نەوت لە مانگێکدا، دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی ساڵانە. ئەم داهاتە دەتوانرێت بەگەڕ بخرێت بۆ پشتگیریکردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وڵات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار