ئەردۆغان دەستخۆشى لەترەمپ دەکات

16 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ستایشی "هەوڵ و سەرکردایەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتنی غەززە و دەستەبەرکردنی ئاگربەست.

ئەردۆغان لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، "تورکیە بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە پرۆسەی دامەزراندنی ئاشتییەکی دادپەروەر و هەمیشەیی کە هەمووان قبوڵیان بکات".

شەوى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گرنگترین خاڵەکانی پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە ئاشکرا کرد . لەوانە چەکداماڵینی حەماس و ئازادکردنی زیندانییە ئیسرائیلییەکان لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا دوای پەسەندکردنی ئیسرائیل و ڕێگەدان بە یارمەتییەکان دەستبەجێ لەگەڵ وەرگرتنی یارمەتییەکان بۆ ناو کەرتی ناوچەکە.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاگادار بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، قەتەر و میسر پلانی ترەمپیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە گەیاندووەتە شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس، ئاماژەی بەوەشکردووە، بزووتنەوەکە بەڵێنی بە ناوبژیوانان داوە "بە بەرپرسیارێتی تەواوەوە دیراسەی ئەو پێشنیازە بکەن".

هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لێبوردنی لە قەتەر کرد لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحە و پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە کە لە داهاتوودا هیچ پێشێلکارییەکی سەروەری قەتەر دووبارە نەکاتەوە.

لەسەر زەویدا هێزەکانی داگیرکەر بەردەوام بوون لە هەڵمەتەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتێنی ئاگرکوژێنەوەیان جێبەجێ کرد. سەرچاوەکانی نەخۆشخانەکانی غەززە ڕایانگەیاند کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە 39 فەلەستینی بەهۆی ئاگری ئیسرائیلەوە کوژراون و لە نێویاندا 28 فەلەستینی لە شاری غەززە لە کاتی خراپتربوونی کارەساتی برسێتیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار