سێ وڵات داوا لە حـ.ـە.ما.س دەکەن پلانەکەى ترەمپ قبوڵ بکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەرى ئاکسیۆس، هەریەکە لەوڵاتانى قەتەر و میسر و تورکیا داوایان لە حەماس کردوە، وەڵامێکی ئەرێنی بدەنەوە بە پێشنیارەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە، بەپێی دوو سەرچاوەی ئاگادار لە دانوستانەکان.
ئەو سێ وڵاتە ئەو ناوبژیوانانەن کە نزیکترین پەیوەندییان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس هەیە و بەرپرسیارێتی سەرەکی لە گواستنەوەی پەیامەکانی نێوان ئەو گرووپە و ئیسرائیل و ئەمریکا بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو جار چاویان بە سەرکردەکانی حەماس کەوتووە.
سەرۆکى ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سێ بۆ چوار ڕۆژ مۆڵەت بە حەماس دەدات بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیارەکەی.
ترەمپ لە وتارێکدا لەبەردەم سەدان ژەنەراڵ و دەریاوان لە کوانتیکۆی ویلایەتی ڤێرجینیا وتی: ئێمە یەک واژۆمان هەیە کە پێویستمانە، ئەگەر ئەو واژۆیەش نەکەن دەرگاى دۆزەخ دەکرێتەوە هیوادارم بۆ چاکەی خۆیان واژۆ بکەن و شتێکی بەڕاستی گەورە دروست بکەن.
بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل پێشبینی دەکەن حەماس وەڵامێکی گشتیی ئەرێنی بۆ پێشنیازی ترەمپ بداتەوە، لەگەڵ هەندێک ڕەخنە.
شەوی دووشەممە لە کاتێکدا ترەمپ پلانەکەی پێشکەش بە جیهان کرد، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و حەسەن ڕەشاد، بەرپرسی هەواڵگری میسر لە دۆحە، خەریکی پێشکەشکردنی بۆ سەرکردەکانی حەماس لە دۆحە.
هەردووکیان داوایان لە حەماس کرد قبوڵ بکات. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلسانی ئامۆژگاری سەرکردەکانی حەماسی کردووە کە ئەمە باشترین گرێبەستە کە توانیویەتی بۆیان بەدەستبهێنێت و زۆر باشتر نابێت.
ئەلسانی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بە پشتبەستن بە گفتوگۆکانی لەگەڵ ترەمپ، دڵنیایە کە سەرۆکی ئەمریکا بە جددی پابەندە بە کۆتاییهێنان بە شەڕەکە. وتی ئەوە گەرەنتییەکی بەهێزە بۆ حەماس.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بە ئەلسانییان ڕاگەیاندووە، بە نیازپاکییەوە دیراسەی ئەو پێشنیازە دەکەن.
