میدیاکانى ئەڵمانیا ژیانی شاراوەی ئەسەد لەمۆسکۆ ئاشکرا دەکەن

5 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی دى زێتى ئەڵمانى بە ڕاپۆرتێک وردەکارى ژیانى شاراوەى بەشار ئەسەد سەرۆکى پێشووى سوریاى لەشارى مۆسکۆى پایتەختى ڕوسیا ئاشکرادەکات، بەپێى ڕاپۆرتەکە ئەسەد بە ئازادی بەدەوری مۆسکۆدا دەسوڕێتەوە، سەردانی مۆڵێک دەکات و چەندین کاتژمێر یاری کۆمپیوتەر دەکات.
لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا بەشار ئەسەد دیکتاتۆری سوریا بەرەو مۆسکۆ هەڵهات ، ئەمەش لە ناوەڕاستی کودەتایەکدابوو لە وڵاتەکەیدا کە ئەحمەد شەرعی هێنایە سەر دەسەڵات . ئێستا دوای نزیکەی ١٠ مانگ، ڕۆژنامەی دی زەیت ئەڵمانی توانیویەتی بگاتە شوێنی مانەوەو خۆ حەشاردانی ئەسەد لە پایتەختی ڕووسیا - کە ئاسمان ڕوتێکی لوکسە، کە خێزانەکە خاوەنی نزیکەی ٢٠ (یەکە) شوقەن لە سێ نهۆمدا.
ئیستا بە تەواوی لە ژێر دەسەڵات و چاودێرى ڤلادیمێر پوتین و حکومەتى ڕوسیادا، بەگوێرەی زانیارییەکان، پوتین "کۆنتڕۆڵى تەواوى لەسەر جموجوڵ و زانیاریەکانى داناوە ئەمەش بە وتەی ڕۆژنامەنووسێکی عەرەب کە قسەی لەگەڵ رۆژنامە ئەڵمانیەکە کردووە.
ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە قسەی لەگەڵ خ. کردوەو باسى ئەوەى کردووە کە ئەو لە "خێزانێکی کاریگەری سوریی" لەدایک بووە و لە منداڵیدا زۆرجار میوانی ماڵی بنەماڵەی ئەسەد بووە. لە تەمەنی گەورەییدا وەک ئەفسەرێکی پلە باڵا لە سوپادا کاری کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەسەد لە ساڵی 2012 هەوڵیدا لەناویببات، ژمارەیەک پاسەوانی کوژراون، پاشان بڕیاریداوە سوریا بەجێبهێڵێت، بەڵام لە ڕوانگەی ئەوەوە هێشتا ڕژێمی نوێ وەک بەشێک لە "نوخبەی کۆن" سەیری دەکات.
خ ـ بەرپرسە سوریەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زانیاریانەی لەگەڵ ڕۆژنامەکە ئاڵوگۆڕ کردووە لە "سەرچاوەی متمانەپێکراو"ەوە وەریگرتووە هەروەها ووتوشیەتى: ئەو و خێزانەکەی دەتوانن بە ئازادی لە مۆسکۆ جوڵە بکەن، ئەوان پاسەوانی کۆمپانیایەکی تایبەتی ئاسایش دادەمەزرێنن، کە لەلایەن حکومەتی ڕووسیا پارەی بۆ دابین دەکرێت.
ئەو وتویەتى: ئیستا بەشارو بنەماڵەکەى لە سێ شوقەدا دەژین لە تاوەرێکدا کە مۆڵێکی بازرگانی لە ژێرەوەیە، ناوبەناو سەردانی ئەو شوێنە دەکات. جگە لەوەش هەمان کەس ئاشکرایکردووە کە "ئەسەد چەند کاتژمێرێک بە یاری ڤیدیۆیی ئۆنلاین بەسەر دەبات".
بەوتەى هەمان سەرچاوە، باری تەندروستی ئەسمای هاوسەری ئەسەد لەڕادەبەدەر خراپە. لە ساڵی ٢٠١٨ تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە و چاکبووەتەوە، بەڵام لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٤ نەخۆشییەکە گەڕایەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا بارودۆخی بە "ناجێگیر" دادەنرێت. جگە لەوەش، خ ئاماژەی بەوەشکردووە، ماهیر، برا بچووکەکەی ئەسەد، لە هۆتێلی فۆڕ سیزن لە شارەکەدا دەژی و "کاتەکانی بە سەرخۆشبوون و جگەرەکێشانی نێرگەلە بەسەر دەبات".
سەرەڕای ئەو نهێنییە گەورەیەی کە لە دەوری حەشارگەی دیکتاتۆرە شاراوەکەدا هەبوو، ستافی ڕۆژنامەکە توانیان بچنە ناو بیناکەو لەوێ بریکارێکی خانووبەرەی ناوخۆییان ناسیوە کە بەناوی ساختەی ناتاشا خۆی ناساندوە. ئاماژە بەوەکراوە، ناتاشا لە هۆڵی چوونە ژوورەوە چاوەڕێی ستافى ڕۆژنامەکەى کردوەو چەند شوقەیەکى پیشان داون لەڕووی بەرزی و دیزاینەوە هاوشێوەی شوقەی بنەماڵەی ئەسەدبووەو بە گوتەی ئەو، "زۆرێک لە سیاسەتمەداران بیانییەکان لەم تاوەرانەدا دەژین.
لە نهۆمی ٦٧، ناتاشا بە کارت و کۆدەکەی کردەوە. "شووقەکە مۆبیلیاتی تێدایە و بە تەواوی گونجاوە بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕۆژێک چێژیان لە کۆشکەکانی دیمەشق، ئەبوزەبی یان دوبەی وەرگرتووە. دولابی جل و بەرگ لەگەڵ چوارچێوەی زێڕین، دارە بەنرخەکان و قەنەفەی فراوان، هەروەها جێگەی نوستن و جێگەی شەوانە و ئاوێنەی ماکیاژ هەموویان مۆدێرن."
بەپێی ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە، "چێشتخانەکەى بریقەدار و مۆدێرن بووە، لەگەڵ چەندین ئامێری دروستکراوی ئەڵمانی. هەموو ژوورەکان تەلەفزیۆنی گەورە و بڵندگۆی ناوەوە و پەنجەرەی ئەرز تا سەقفیان لەسەر ئاستی هەورەکان هەیە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، حەمامەکەیە. هەمووی مەڕمەڕی کارارایە. بانیۆیەکی زەبەلاح و گەرمکراوی سیرامیک لەبەردەم پەنجەرەکەدا هەیە کە بەرزییەکەی چوار مەتر دەبێت".
لە مانگی شوباتدا، لە هەنگاوێکی نائاساییدا، کوڕەکەی حافز کورتە ڤیدیۆیەکی لە مۆسکۆوە بڵاوکردەوە کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە - ئەمەش بووە هۆی ئەوەی فۆڵۆوەرەکانی هەوڵبدەن بە تەواوی بزانن لە کوێی شارەکەدایە.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە حافز بەناو گەڕەکێکی ئاست بەرزی مۆسکۆدا دەڕوات، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە دوای هەڵهاتنی، و باسی ساتەکانی پێشووی دەکات. ئیدیعای کرد: هیچ پلانێک نەبوو، تەنانەت یەدەگیش نەبوو بۆ ئەوەی دیمەشق بەجێبهێڵێت، چ جای سوریا. دوای ئەوەی باوکی سەدان هەزار خەڵکی خۆی کۆمەڵکوژ کرد، ئەسەد جونیۆر وتی: لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا سوریا بە هەلومەرجێکی سەختدا تێپەڕیوە کە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم و سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا بەسەریدا تێپەڕیوە.
هەروەها باسی لەوە کرد کە پێش ئەوەی ئەو ڕووداوانەی کە بوونە هۆی ڕووخانی ڕژێم دەستپێبکات، بۆ تەواوکردنی تێزی دکتۆرای خۆی گەیشتە مۆسکۆ، لە کاتێکدا دایکی ئەسما لەو کاتەدا دوای چاندنی مۆخی ئێسک لە پایتەختی ڕووسیا بوو. ڕوونیشیکردەوە، بڕیاربوو بۆ ماوەیەک لەو شارە بمێنێتەوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە بڕوانامەکەی، بەڵام بەهۆی تێکچوونی دۆخی سوریا، لە 1ی کانونی یەکەمدا گەڕایەوە دیمەشق بۆ ئەوەی لەگەڵ باوکی و کەریمی برای بێت. دایکی بۆ تەواوکردنی چارەسەرەکەی لە مۆسکۆ مایەوە و خوشکەکەی بەناوی زەین ئەسەد لەگەڵیدا مایەوە.
نووسیویەتی، لە ٧-٨ی کانوونی دووەم، ئەو ڕۆژانەی کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستبەسەرداگرتنی شارە سەرەکییەکانی سووریا و دیمەشقیان تەواو کرد، ئەو هێشتا لەو وڵاتە بوو و تەنانەت بانگەشەی ئەوە دەکرد کە کاتێک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە خێزانەکەی پێشتر هەڵاتوون، وێنەی خۆی لە پارکێکی ناوخۆیی گرتووە و وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە.
هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە هیچ ئامادەکارییەک و هیچ شتێک نەکراوە کە ئاماژە بە ڕۆیشتنیان بکات، تا "بەرپرسێکی ڕووسی" هاتە ماڵەکەیان و داوای کرد سەرۆک ئەسەد بچێتە لازقییە - کە یەکێک لە بنکە سەرەکییەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا هەڵکەوتووە.
لە پۆستەکەدا نووسیویەتی "بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بەڕێکەوتین، نزیکەی کاتژمێر ٣ی بەیانی گەیشتینە فڕۆکەخانەکە لە کارمەندان چۆڵ بوو، لەنێویاندا تاوەری کۆنترۆڵ". "پاشان بە فڕۆکەیەکی سەربازی ڕووسیا چووینە لازقییە، لەوێ پێش بەیانی لە فڕۆکەخانەی خمەیمیم نیشتوینەتەوە".
