ترەمپ گەیشتە شەرم شێخ بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەى غەززە

2 مانگ لەمەوپێش



دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە شاری هاوینەهەواری شەرم ئەلشێخی میسر، لەوێ سەرۆکایەتی مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستى ئاگربەستى شەڕى غەززە دەکات کە کۆمەڵێک سەرکردەی وڵاتانى جیهان بەشداریان تێدا کردووە .

هێزی ئاسمانی یەک و فڕۆکە جەنگییەکانی میسریی یاوەریی فرۆکەکەى ترەمپیان کردوە کاتێک گەیشتوەتە ئاسمانى ناوچەکە.

شەرم شێخ ئەو شوێنەیە کە هەفتەی ڕابردوو نوێنەرانی ئیسرائیل و حەماس و ئەمریکا بۆ یەکلاکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە تێیدا کۆبوونەوە.

هەر پەیوەست بەجێبەجێکردنى قۆناغى یەکەمى پرۆسەکە، باڵی سەربازی حەماس کە لیواکانی ئەلقەسامە، ناوی چوار بارمتەی کوژراوی بڵاوکردەوە کە بە وتەی خۆی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمەکانیان ڕادەستى ئیسرائیل دەکاتەوە.

خاچی سوورى نێودەوڵەتىیش ڕایدەگەیەنێت تیمەکانیان لە ڕێگادان بۆ خاڵێکی کۆبوونەوە لە باشووری غەززە، کە "چەند تابووتێکی بارمتە کوژراوەکان" لە لایەن حەماسەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەو شوێنەو ڕادەستى ئەوان دەکرێت، ئەمەش بەپێی بەیاننامەیەکی هاوبەشی سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئەمنی شین بێت.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند یەکەم کاروانی بارمتەکان لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە ئازاد کران، چاوەڕوانیش دەکرێت 48 بارمتە ئازاد بکرێن لەو ژمارەیەش 20 بارمتەیە زیندوون.
 
سەرجەمیان جگە لە یەکێک لە بارمتەکان نەبێت لە نێو ئەو 251 کەسەدا بوون لە هێرشی چەکدارانی حەماسدا بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە 7 ی ئۆکتۆبەری 2023 رفێندرابوون و نزیکەی 1200 کەسی دیکە تێدا کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار