سەفا مەشهەدانى كانديدی هاوپەیمانی سیادە لەبەغدا كوژرا

8 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادو کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، لە ناوچەی تارمیە لە باکوری بەغدادی پایتەخت، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیيەوە و کوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو پرۆسەی كوشتنە لەکاتی سەردانێكی مەیدانی مەشهەدانی بۆ تارمیە ڕوویداوەو بە یەكەم  پرۆسەی كوشتن دادەنرێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، کە بڕیارە 11ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لاپەڕەكانی نزیك لە هێزە سونییەكان لەبارەی كوشتنی مەشهدانی نوسیویانە، چەند رۆژێک دوای ئەوەی داوای کشانەوەی حەشدی شەعبی كرد لە تارمییە، کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری، سەفا مەشهەدانی،  بۆمبێکی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییەوەو، تیرۆرکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار