تورکیا هەڵمەتی بڕینەوەی دارستانى لەئامێدی دەستپێکردووە

2 مانگ لەمەوپێش



ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی کامەران عوسمان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ تاڵانکردن و بڕینەوە و وێرانکردنی دارستانەکانی بادینان دەست پێکردووە، تەواوی دارەکان بە تراکتۆری مەدەنی، دەگوازرێنەوە بۆ ناو تورکیا.

کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی بڕینەوەی دارستان و پارچە پارچەکردنی دارەکانی کوردستانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین، لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی دەستپێکردووە.

وتیشی: دارەکان بە شۆفڵ و حەفارە دەردەهێندرێن و بە ئامێری بڕەڕی پێشکەوتوو پارچە پارچە دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، “تەواوی دارەکان بە تراکتۆری مەدەنی، دەگوازرێنەوە بۆ ناو تورکیا و بەشێکی بۆ سووتەمەنی سوودی لێوەردەگیرێت، بەشە زۆرەکەشی بۆ درووستکردنی کورسی و قەنەفە و کەلوپەلی لە تەختە دروستکراوی ناو ماڵ لەلایەن کارگەکانی تورکیاوە بەکاردەبرێن و دواتر ئەم کەلوپەلانە دەنێردرێنەوە ناو بازاڕەکانی کوردستان و بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێنەوە!.”

کامەران عوسمان  ئەوەشی ڕاگەیاند، “پاراستنی سنوور و ژینگە و دارستانەکانی کوردستان لە بەرنامە و پرۆگرامی چ حزبێکی کوردستانی دایە؟! لەبەر شەڕە پەڕۆی هەڵبژاردن و درووشمی ڕەنگا و ڕەنگ، کام حزب ئاگای لە وێرانکردنی ژینگەی سەوزی کوردستانە؟!”
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار