کەشناسى: لە دهۆك و سلێمانی بەفر دەبارێت
8 كاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین دهۆك و باكوری هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی و رۆژئاوای موسڵ دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی پێنجشەممە باران لە هەرێمی كوردستان و عیراق دەبارێت و رۆژی هەینیش پێشبینی بارانبارین دەكرێت لە ناوەڕاست و باشوری عیراق.
لەلایەکى دیکەوە کەشناسى هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى خستەڕوو
ئەمڕۆ چوار شەممە 31-12-2025
کەش / کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات ( سنووری پارێزگای دهۆک - ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر )، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا .
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت، لەکات و وشوێنی دابارین ( 3-5 ) کم دەبێت.
سبەى پێنج شەممە 1- 1- 2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەکانی (سنووری پارێزگای دهۆک- ئیدارەی زاخۆ – مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) هەروەها نمە باران و (بارانی مامناوەند لە هەندێ کات و شوێن) لەو زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لە کاتەکانی شەودا هەندێ جار باران
