مەکتەبى سیاسیى یەکێتى بەربژێرى سەرۆککۆمار دیاریدەکات
8 كاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى کە میدیاکانى یەکێتى بڵاویانکردوەتەوە، مەکتەبى سیاسیى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان بەر لە کۆتاییهاتنى ئەو وادەیەى، کە دیاریکراوە بۆ پێشکەشکردنى ناوى بەربژێرانى سەرۆککۆمار کە سێ رۆژە، کۆدەبێتەوە و بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق دیارییدەکات.
رۆژى 30ـی ئەم مانگە، هەیبەت حەلبوسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، دەرگاى خۆبەربژێرکردن بۆ سەرۆککۆمارى عێراق دەکەنەوە. گوتیشی، "لیژنەیەک لە ئەنجوومەنى نوێنەران پێکهێنراوە بۆ وەرگرتنى داواکارییەکانى خۆ بەربژێرکردن بۆ ئەم پۆستە گرنگە".
بەگوێرەى ماددەى 72 لە بڕگەى دووەم لە دەستووری هەمیشەیی عێراق، پێویستە لە ڕۆژی یەکەم دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەران و دواى هەڵبژاردنى سەرۆک و جێگرانى سەرۆکى ئەنجوومەنەکە، لە ماوەى 30 ڕۆژدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمارى نوێ ئەنجام بدرێت.( 3-5 ) کم دەبێت.
