ناتانیاهۆ و ترەمپ باسیان لەوهێرشكردنە سەر ئێران كردووە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



كەناڵی (12)ی ئیسرائیلی، لەزاری بەرپرسێکی باڵاو دوو سەرچاوەی ئەمریکی ئاگادار لە وردەکارییەکانی کۆبونەوەکەی نێوان بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان، بڵاویكردووەتەوە: ناتانیاهۆ و ترەمپ باس لە ئەگەری دەستپێکردنی "گەڕی دووەم"ی هێرشە سەربازییەکانيان کردووە بۆ سەر ئێران لە ساڵی 2026 دا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ناتانیاهۆ نیگەرانییەکانی ئیسرائیلی سەبارەت بە هەوڵەکانی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی رژێمی ئێران لە دوای شەڕی 12 ڕۆژەیی کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا سەریهەڵدا، خستووەتە بەردەم ترەمپ، ئەنجامدانی هێرشی زیاتری بە پێویست زانیوە بۆ رێگریکردن لە بونیادنانەوەی تواناکانی تاران، بەتایبەتی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکانی.

لەگەڵ ئەوەی کۆشکی سپی رەتیکردەوە بە فەرمی هیچ لێدوانێک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بدات، بەرپرسێکی ئەمریکی دووپاتی کردووەتەوە، ئەگەری کردەوەی سەربازی دژ بە ئێران لە بەرنامەی کاردایەو ترەمپ پێی وایە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ زیندووکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بەرەوڕووی دەبێتەوە، لە هەمان کاتیشدا پێی باشترە لەگەڵ تاران بگەنە رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار