بەنگین رێكانی:  بافڵ تاڵەبانی خۆی تەلەفۆنی بۆكردم وتی دەنگ بە كاندیدی پارتی دەدەین

10 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەڵێت، "بابەتی شاخەوان عەبدوڵلا کەسی و سیاسی بووە و لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لە گفتوگۆداین بۆ پۆستی سەرۆککۆمار".

بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى ڕووداو دەڵێت، "یەکێتی لەگەڵ دەنگدان نەبوو بە شاخەوان عەبدوڵڵا". هەروەها ئەوەش دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندی پێوە کردووە و گوتویەتی، "دەنگ بە فەرهاد ئەترووشی دەدەین".

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو کە - بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی خۆی تەلەفۆنی بۆ كردم وتی دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی (فەرهاد ئەتروشی) دەدەین.

باس لەوەشدەکات کە هاوپەیمانی دژی پارتی هەیە هەندێك سونەو هەندێك شیعەو لەگەڵ یەكێتی و هەڵوێست و یەكگرتوو و كۆمەڵ، وتیشى: زەحمەتە سودانی و مالكی و عەبادی ببنە سەرۆك وەزیران
 
لەبارەى مووچەکانی مانگی 11 و 12ـی ساڵی رابردوو و مووچەی ئەم مانگە بەنگین رێکانی لەبارەی مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ دەڵێت، "هیچ کێشەیەک لەسەر مووچەی ئەم مانگە نییە".

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو دوو مووچەیان وەرنەگرت. بەنگین رێکانی دەڵێت، وەکو پارتی داوایان کردووە ئەو دوو مووچەیەش خەرجبکرێت.

ئەو وەزیرەی عێراق دەشڵێت، ئەگەری خەرجکردنی دوو موچەکە "کەمە" بەنگین رێکانی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە دەڵێت، لایەنەکانی عێراق داوایان کردووە بە یەک بەربژێر روو لە بەغدا بکەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار