ئێران و ئیسرائیل لە گەڕێکی دیکەی شەڕدا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هیوای سەید سەلیم

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥،  لە نێوانی ئێران و ئیسرائیل جەنگێکی گەرم ڕوویدا، کە ١٢ ڕۆژی خایاند، بۆیە جەنگی حوزەیران بە جەنگی ١٢ رۆژە ناسراوە، لەم جەنگەدا ئیسرائیل جگە لە ناوەندەکانی چەکی ئەتۆمی ئێرانی ژمارەیەکی بەرچاویشی لە زانای ئەتۆمی و فەرماندەی دیاری سوپای پاسدارانی کردە ئامانچ، لە بەرانبەردا ئێران  بە موشکەکانی لە ماوەی ئەو دوانزدە ڕۆژە ئیسرائیلی بۆردومان دەکرد. 

دواتر بە فشارەکانی دۆنالد ترەمپ دوای ئەوەی وڵاتەکەی بە بۆردوومانی فرۆکە دوو بنکەی گرنگی چەکی ناوەکی ئیڕانی لە (نەتەنز و فۆردۆ) وێرانکرد، هەردوولایەنی شەڕکەری ناچاری ئاگربەست کرد.

 دوای ئەو ئاگربەستە شەڕیکی سارد لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە، پێسبینیش دەکرێت ئەو شەڕە بە ستایلیکی دیکە دەستپێبکاتەوە.
لە دوایین سەردانی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن و دیداری لەگەڵ دۆنالد ترەمپ یەکەمیان چرای سەوزی ئەمەریکای بۆ هەڵکراوە تا هەر کاتێک بخوازێت بۆردومانی ئێران بکات.

ئیسرائیل جگە لە شەڕ بەوەکالەتەکانی لەگەل ئێران، لە هەریەک لە (لوبنان و غەزە و سوریا و یەمەن)  پێی وایە لەشەڕی دوانزدە ڕۆژەدا توانیویەتی هێزی سەربازی و سیستەمی بەرگری و مووشەکی و تەنانەت ئەتۆمیەکەی ئێران لاواز بکات، بۆیە لە ئێستادا ئیسرائیل مەبەستیەتی لە ڕێگەی هاندان و وروژاندنی ناڕەزایی ناوخۆیی لە ئێران  فشار بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، بۆ ئەم بەمەبەستەش بە ئاشکرا پشتیوانی لە ناڕەزایە ناوخۆییەکانی ئێران دەکات.

وەک دەزانرێت ئێران لە ئاستی ناوخۆیدا تووشی داتەپینی بەهای دراوەکەی و گرانی بەنزین و بێ کاری بووە، بۆیە چەند ڕۆژێکە بە دەستپێشخەری خاوەنکارەکانی بازاڕی تاران گەڕێکی دیکەی ناڕەزایی دەستی پێکردۆتەوە، تەوژمی ئەو ناڕەزایانە چین و توێژەکانی دیکەی ئێرانی گرتۆتەوە بە تایبەت خوێندکارانی زانکۆ.

شایانی باسە، جگە لە بەرفراونبوونی ناڕەزاییەکان لەنێو چین و توێژەکان، ناڕەزایەکان لە تاران پەڕیوەتەوە بۆ بەشی هەرە زۆری شارەکانی دیکەی ئێران، کاردانەوەکانی دەوڵەت لەبەرامبەر نارەزاییەکان بریتیە لە چوونە ژێر باری هەبوونی قەیرانەکانە، لەوبارەیەوە مسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار دانی بە کێشەکانی وڵاتەکەت نا.

ئەوەی ئێستا لە ئێران دەگوزەرێت هەڵایەکە بە دڵی ئیسرائیلە، بەوەی ئەوەی لە شەڕە بە وەکالەتەکە و شەڕی دوازدە ڕۆژە  لە دژی ئێران ئەنجامی سەد دەر سەدی بەدەست نەهێنا،  دەیەوێت لە ڕێگای ناڕەزایی ناوخۆیی کۆتایی بە دەسەڵاتی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت، کە ئەمەیان بەشێکە لە ستراتیژی تازەی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە پشتیوانی ئەمەریکا کاری بۆ دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار