لویس ساکۆ: ئامادەم لەسێدارەم بدەن و لە هیچ ناترسم

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 لویس ساکۆ لەبارەی ئەو هەڵمەتەی ماوەی هەفەتەیەکە لە عێراق لەدژی دەستیپێکردووە لەسەر گوتنی وشی [ئاساییکردنەوە] کە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لێکدراوەتەوە، دەڵێت:  دەستەواژەی ئاساییکردنەوەم بەكارنەهێنا لەبارەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنیدا.

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو قسەکانی منیان لە چوارچێوەی خۆیان دەرهێنا و بەشێوەیەکی جیاواز لێکدانەوەیان بۆ كرد، دەشڵێت: رووبەڕووی هەڕەشە بوومەتەوە و دووچاری سەرئێشەیان كردم بەهۆی شێواندنی لێدوانەكەم لەبارەی ئاساییکردنەوە.

بەشێکى دیکە لە قسەکانى..

ـلە دوای قەیرانەکەوە دەسەڵاتدارانی حکومەت پەیوەندییان پێوە نەکردوم و مەرجەعیەتیش  بێدەنگی هەڵبژارد، ئەمە ئازاربەخش بوو، سەرەڕای هەڵوێستەکانم، لەنێویاندا هێنانی پاپا بۆ عێراق.

ـ ژمارەی ئەو مەسیحیانەی عێراقیان بەجێهێشتووە دەگاتە یەک ملیۆن مەسیحی،  1500 مەسیحیش كوژراون و هەزار و 200 موڵکیشیان لە بەغداد دەستی بەسەردا گیراوە.

ـ تەنها لە بەغداد 750 هەزار مەسیحی کلدانیمان هەبوو، پێش ساڵی 2003 ملیۆنێک و 500 هەزار مەسیحی لە عێراق بوون، ئەمڕۆش کەمتر لە 500 هەزار مەسیحی هەیە.

ـ ئاڵوگۆڕی پیرۆزبایی  لە نێوان ئایینەکاندا بە مانای گۆڕینی ئایینی کەسێکی دیکە نییە و قەدەغەکردنی پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان هەڵگری رق و کینەیە.

🔹دەیانەوێت کەنیسەکە بێدەنگ بکەن دوای ئەوەی دەنگی ئایەتوڵا سیستانیان بێدەنگ کرد.
🔹دەستەواژەی ئاساییکردنەوەم بەكارنەهێنا لەبارەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنیدا.
🔹قسەکانی منیان لە چوارچێوەی سروشتی خۆیان دەرهێناو بە شێوەیەکی جیاواز لێکدانەوەیان بۆ كرد. 
🔹تەنها بیرۆکەیەکم خستەڕوو، بەڵام لایەنێک بیرۆکەكەمى شێواند.

🔹یاوەری پاپا فرانسیس بووم بۆ ئوردن بەڵام ڕەتمکردەوە لەگەڵیدا بچم بۆ ئیسرائیل.
🔹 ئاساییکردنەوە بەرپرسیارێتی ئێمە نییە، حکومەت بڕیاردەدات چی لە بەرژەوەندیدایە.
🔹روبەڕوی هەڕەشە بوومەتەوەو دووچاری سەرئێشەیان كردم بەهۆی شێواندنی لێدوانەكەم لەبارەی ئاساییکردنەوە.

🔹من نوێنەرایەتی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کاسۆلیک دەکەم لە سەرانسەری جیهاندا و تەنیا نیم.
🔹عێراق مەسیحی بووە، باوباپیرانم لە کوفە بە خاک سپێردراون.

🔹نەجەف و کەربەلا گرنگترین شوێنە پیرۆزەکانی شیعەن، بەڵام هیچ گرنگییەکیان پێنادرێت، تەنها لە زیارەت كردندا كورتكراوەتەوە.
🔹موقتەدا سەدر، وەڵامی نامەكەی دامەوە، ئەو  لە کۆی هەزار و 250 موڵکی مەسیحی كە دەستی بەسەردا گیراوە، 100 موڵکی گەڕاندووەتەوە.

🔹مەسیحییەکان بە هاوبەش نازانن بەڵکو بە تابوری پێنجەمی دەزانن، هەرچەندە ئێمە خەڵکی ئەم وڵاتەین.
🔹مەسیحییەکان وا هەست دەکەن عێراق وڵاتی دزراوی خۆیانە.
🔹پەرلەمانتارانی كۆتای مەسیحی بە رەوشت و رەفتاریان  ئاینەكەیان شێواندووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار