هەژماری من لەسەر کێشەکانی TBI و بانکی ئیسلامی ڕونکردنەوە دەدات
4 كاتژمێر لەمەوپێش
تیمی هەژمای من لەبارەی کێشەکانی (بانکی ئیسلامی) و بانکی (بانکی بازرگانی عێراق - تی بی ئای) دڵنیایی بە مووچەخۆرانی بەشداری ئەو بانکانە دەدات، لە ساڵی نوێوە ڕێکاری جیاواز لەگەڵ ئەو بانکانە دەگرینەبەر کە کەموکوڕیان هەیە بەرامبەر مووچەخۆران.
تیمی هەژماری من بە ئاڤایان ڕاگەیاند، مووچەخۆرانی بەشدار لەو دوو بانکە گلەییان لە کەمی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی (بانکی ئیسلامی) هەبووە، ئاگاداری بانکەکەمان کردووەتەوە. وەڵامی بانکەکە ئەوەبووە دوای سەری ساڵ ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە زیاد دەکەین.
لەبارەی بانکی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) تیمی هەژماری من دەڵێن، ئەم بانکە کەموکوڕی زۆریان هەیە، بەڵام مووچەخۆرانی بەشدار لە سلێمانی پێداگربوون لەسەر بەشدارییان لەم بانکە، بەڵام ئێستا گلەییان لێی هەیە، ئەو بانکەشمان ئاگادارکردوەتەوە، کەموکوڕییەکانی چاک نەکات، ڕێکاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لە ماوەی ڕابردوودا مووچەخۆران لە سلێمانی و هەولێر کێشەیان لەگەڵ بانکی (تی بی ئای) هەبوو، بەهۆی ئەوەی ئەی تی ئێمەکان کەمە و زوو پارەیان تێدا نەدەما، هەژماری من ئەو بانکەی ئاگادار کردەوە و بەڵێن درا کێشەکە چارەسەر بکات، هەروەها زۆرن ئەو مووچەخۆرانەی چەند مانگێکە ئەژماری بانکییەکانیان لە (تی بی ئای) پڕکردووەتەوە و هێشتا مامەڵەکانیان نەگەڕاوەتەوە و کارتیان بۆ دروست نەکراوە.
