سەرۆک بارزانی بۆ کاکەییەکان: کوردستان وڵاتی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانە 

2 مانگ لەمەوپێش



سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی هاتنی جەژنی (قەوڵتاس) پیرۆبایی لە کاکەییەکان دەکات و دەڵێت:  کوردستان وڵاتی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانە.

هەروەها وتیشى: هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی دیکەی کوردستان هەردەم بۆنە و جەژن و خۆشیەکانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامیدا بکەنەوە.

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
کوردستان وڵاتی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانە و هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تری کوردستان هەردەم بۆنە و جەژن و خۆشیەکانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامیدا بکەنەوە.

بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
مسعود بارزانی
3ی کانوونی دووەمی 2026

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار