پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێت
2 ڕۆژ لەمەوپێش
پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەبێت، ئاڤا لە سەرچاوەیەكی باڵا زانیویەتی، كاندیدەكەی پارتی فوئاد حوسێن دەبێت.
كاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوایین وادەی یاساییە بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکان بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 44 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە، کە زۆربەیان یەکێتین یان کەسانی نزیک لەو حیزبەن.
بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان بەر لە داخرانی دەرگای خۆپاڵاوتن، كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەش دەكات.
بەنگین ڕێكانی ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە و یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار دانووستانمان هەیە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە هیچ ڕێککەوتنێک.
٠ گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی كراوە، ئەویش زیاتر لە كاندیدێك پێشكەش دەكات.
٠ ئەوەی ئێمە دەیزانین، یەکێتی زیاتر لە کاندیدێکی دەبێت.
٠ دانووستانەکانی ئێمە و یەکێتی دەکەوێتە دوای پێشکەشکردنی کاندیدەکان و لە هەوڵداین کۆدەنگیێک دروست بکرێت.
ئاڤا لە سەرچاوەیەكی باڵاوە زانیویەتی، فوئاد حوسێن، وەزیری ئێستای دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆكوەزیران كاندیدی پارتی دەبێت بۆ ئەو پۆستە.
