کەشناسى: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



شارەزایەکی کەشناسیی ڕایگەیاند، دوای پێنج ڕۆژی دیکە، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی وتى، پێشبینی دەکرێت، بەهۆی بەرزی پاڵەپەستۆ، کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو 10ـی مانگ جێگیر بێت و ئەگەری باران نییە.

ئەو شارەزایەیە کەشناسیی گوتیشی: پێشبینی دەکرێت لە 10ـی کانوونی دووەمی 2026ەوە، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ڕەنگە بۆ چەند ڕۆژێکیش بەردەوام بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە بەفر چ شوێنێکی کوردستان دەگرێتەوە.

لەلایەکى دیکەوە بەرێوەبەرایەتى کەشناسى پێشبینى کەشو هەواى بۆ ٢٤ کاتژمێرى داهاتوو  بڵاوکردەوە 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دووشەممە   05-01- 2026 
کەش /ئاسمان بەگشتی  لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 20 ) کم/ک.  
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / لە نێوان  ( 7 – 9 ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما /  بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (2- 4 ) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە. 
هەولێر 13پلەی سیلیزی 
پیرمام 12پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی 
کەرکوک 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 14 پلەی سیلیزی
سبەى سێ شەممە  06-01- 2026  
کەش/ ساردی و سەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێ وە بەگشتی لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5– 15) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرمای نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :14 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی 
کەرکوک 15 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 16 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار