ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەحمەد شەرع

17 كاتژمێر لەمەوپێش



بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد و پێی راگەیاندووە، كورد پێكهاتەیەكی رەسەن و سەرەكیی گەلی سوریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی وڵاتەکەی بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سوریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە.

ڕاگەیەندراوەکە..

ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە. هەروەها سەرۆك شەرع ئەوەی دووپات كردەوە كە كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن و سەرەكیی گەلی سووریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سووریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی سەرۆك شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك ڕاگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی ڕاوێژ و  هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار