کەشناسى: باران لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت
17 كاتژمێر لەمەوپێش
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 09-01- 2026
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , باران بارین لە باکوور و باکوری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت کە هەندێک کات لە هەندێک ناوچە بەشێوەی لێزمە باران دەبێت . هەروەها لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک . هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و ناوچەی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ ( 4 -6 ) کم.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 16پلەی سیلیزی
پیرمام 13پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
سبەى شەممە 10-01- 2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەور و سارد دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت , پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دارابین لە ڕۆژهەلات و باکوری ڕۆژهەلاتی هەرێم زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و ناوچەی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ ( 4 -6 ) کم.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 2 تـــا 5 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
کەرکوک 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
