سەرۆک بارزانى و تۆم باراک: پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە
11 كاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی رایگەیاند لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆک بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، دۆخی حەلەبیان تاوتوێ کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 9ی کانوونی دووەمی 2026، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى بارەگای بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و دواین پەرەسەندن و گرژییەكانی سووریا و شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ كراوە.
هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە و هەنگاوی جددیش بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بنرێت.
بابهتی پهیوهندیدار
