ئامانجی یەكەمی ئەمریكا لە ناوبردنی ئیمام خامنەئیە
6 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمیر موسەوی، دیپلۆماتكارو شرۆڤەكاری ئێران دەڵێت: چاوەڕوان دەكەین ئەمریكا گورزی سەربازی لە دامەزراوە نەتەوتیەكان لە باشوری ئێران و فرۆكەخانەكان بوەشێنێت لەگەڵ وەشاندنی گورز لە كارخانەی دروستكردنی موشەك، ئامانجی یەكەمیش لە ناوبردنی ئیمام خامنەئییە.
موسەوی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "رەشید" ئاماژەی بەوەكرد: وێستگەكانی كارەباش دەبنە ئامانج هێرشەكانی ئەمریكا، تەنانەت ئەگەری گەورە هەیە ئەمریكا گورزی ئەتۆمی لە ئێران بوەشێنێت.
قسەكانی ئەو دیپلۆماتكاری ئێرانیە لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكل لە دویان هەڕەشەیدا لە ئێران وتی: دۆئەگەر تاران دەست بکات بە لەسێدارەدانی خۆپێشاندەران، ئەمریکا کردەوەی زۆر بەهێزی دەبێت.
ترەمپ چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی بی ئێس نیوز" رایگەیاند: واشنتن بێدەنگ نابێت ئەگەر ئێران پەنا بۆ لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ ببات.
وتیشی: کاتێک ئەوان دەست دەکەن بە کوشتنی هەزاران کەس و ئێستا باسی لەسێدارەدانم بۆ دەکەن، دەبینین دەرەنجامەکەی بۆ ئەوان چۆن دەبێت، من هەموو کۆبونەوەکانم لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەڵوەشاندوەتەوە تاوەکو ئەو کاتەی کوشتنی بێمانای خۆپێشاندەران رادەگیرێت.
