بۆچى ئەمریکا هێرشى نەکردە سەر ئێران؟
12 كاتژمێر لەمەوپێش
رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای دەکات
• هۆکاری دواخستنی هێرشکردنە سەر ئێران، نەبوونی هێزی پێویستی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا
• بە ترەمپ ڕاگەیەندراوە هێرشکردنە سەر ئێران، رووخانی ڕژێم مسۆگەر ناکات
• ترەمپ بڕیاریداوە چاودێریی مامەڵەی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەران بکات، پێش ئەوەی بڕیاری هێرش بدات
• ترەمپ داوای ئامادەکردنی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە کردووە، بۆ حاڵەتی دەرکردنی فەرمانی هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران
• رەنگە ترەمپ فەرمانی ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "لینکۆڵن" بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدات
لەلایەکى دیکەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
• کوشتن لە ئێران وەستاوە.. تەنها ترەمپ ئەو هێزەی هەیە کە خەڵک ملکەچ بکات
• چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران ئەگەرێکى بەهێزە
• سەبارەت بە نیگەرانییەکانمان لە کوشتن و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ، پەیوەندیمان بە ئێرانییەکانەوە کردووە
