ئەو مادەیەی هەڤاڵ فارسی پێ تۆمەتبارکراوە چییە؟ 

7 كاتژمێر لەمەوپێش



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، هەڤاڵ فارس بە مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

هەر کەسێک فەرمانبەری حکومی بێت یان راسپێردڕابێت بۆ خزمەتی گشتی و سەرپێچی لە کارەکەی بکات دەکرێت بەم مادەیە دەستگیربکرێت و سزا بدرێت.

سزاکەی چییە؟ 
ئەگەر لەکاتی دادگاییکردن سەلمێنرا سەرپێچی لە پیشەکەی کردووە سزا دەدرێت بە زیندانیکردن کە لە شەش مانگ زیاتر نەبێت، یان پێبژاردن کە لە 100 دینار زیاتر نەبێت. 

تێبینی: سزای پێبژاردنەکە بە چاپی کۆنی دراوی عێراقی دیاریکراوە کە دەکاتە 15 هەزار دینار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار