ئەمریکا بە هاوکاریی هەسەدە زانیارییان لەسەر درۆنی تورکی کۆکردووتەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



بەگوێرەی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، ئەو هێزانەی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ سەردانی دێرحافریان کرد، دوای هەڵسەنگاندنی قەبارەی زیانی هێرشەکانی ئەم دواییە، کۆتاییان بە سەردانە مەیدانییەکانیان هێناو دوای تەواوبونی ئەرکەکەیان گەڕانەوە. 

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، پرۆسەی هەڵسەنگاندن و دۆكۆمێنت كردنەكە  شوێنە بە ئامانج گیراوەكانی گرتووەتەوە، لەوانە، باڵەخانە، دامەزراوەکان و ماڵی هاوڵاتیان کە بۆردومانکراون.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، هێزەكەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی بەرپرسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە لە سوریاو عێراق و ئوردون،  بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكینەكانی پاراستنی ژنان، بە سەركردایەتی "رۆهلات عەفرین و چیا كۆبانی" ئەندامانی فەرماندەیی گشتی و کۆبونەوەیەکی گرنگیان لە شارۆچکەی دێرحافر ئەنجامداوە.

كۆكردنەوەی زانیارییەكان لە دێرحافر پەیوەست بووە بە بۆردومانی گروپە چەكدارەكانی دیمەشق و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا و بڕیارە راپۆرتی تەواو و زانیارییە بەڵگەدارەکان رەوانەی  فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) بكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار