عەلی قەرەداغی: پێشوازی لە بڕیارە سەركەوتووەكانی سەرۆك ئەحمەد شەرع دەكەم
4 كاتژمێر لەمەوپێش
د. عەلی قەرەداغی • سەرۆکى یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە مەرسومەكەی ئەحمەد شەرع تایبەت بە كورد نوسیویەتی:
- من پێشوازی لە بڕیارە سەركەوتووەكانی سەرۆك ئەحمەد شەرع دەكەم و داوا لە پێكهاتەی كوردی دەكەم پشتیوانی لێبكەن و سەرقاڵی بەدیهێنانی سوریایەكی یەكگرتوو بن.
- پێشتر بڕیاری وانەبووەو پێشینەی نیە، بانگەوازەكانی روون و سورە لەسەر مافەكانی پێكهاتەی كوردی.
- بڕیارەكانی (خوا بیپارێزێت) هەوڵێكە بۆ چاككردنی ماڵی سوری كە بەهۆی نادادی و خراپ بەڕێوەبردن و دابەشبوونی تائیفیەوە وێران بووە.
- داننان بە پێكهاتەی كورد و پێدانی مافە رەواكانی كورد، هەنگاوێكە بۆ گەیشتن بە یەكسانی و بونیادنانی دەوڵەتی سەروەری یاسا، پەیامێكە بۆ هەموو لایەك كە دەوڵەت پابەندە بە دادپەوەری و هاوسەنگی ماف و بەرپرسیارێتی.
داوا لە فەخامەتی سەرۆكی كۆماری وسریا دەكەم بڕیاری زیاتر دەربكات بۆ حزمەتی هەموو پێكهاتەكانی سوریا.
- پەیامێكی روون ئاراستەی كورد دەكەم، كە بڕیارەكانی فەخامەتی سەرۆككۆماری سوریا بانگهێشتێكی روونە بۆ تێكەڵبوونی تەواوەتی لەگەڵ گەلی سوریاییەكی یەكگرتوو.
