ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەحمەد شەرع

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 18ی كانوونی دووەمی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریاوە پێ گەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا و سەرۆك شەرع وێڕای باسكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنامەی لەگەڵ قسد جەختی لەوە كردەوە كە ڕەچاوی مافەكانی كورد  و پاراستنیان لە سووریا دەكرێت و كێشە و گرفتەكان بەپێی ڕێككەوتنەكان چارەسەر دەكرێن.

هەرلەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی تەئكیدی لە پێویستیی گەرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد كردەوە و هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی دروست لە قەڵەم دا كە دەكرێ بۆ مافەكانی كورد لە سووریا بنەماییەكی پتەو و ئیجابی لەسەر بنیات بنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار