نێچيرڤان بارزانى: دەبێت مافەکانی کورد لە دەستوردا جێگیر بکرێت
4 كاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەاێت: داوا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و رێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات. ئەو دەشلێت: دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين به‌مه‌به‌ستى راگرتنى شه‌ڕ و گه‌يشتن به ئاگربه‌ست و رێككه‌وتن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها وتیشى: پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا پارێزراو بن و له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا مسۆگه‌ر بكرێن.
راگەیەندراوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له به‌رده‌واميى پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هه‌سه‌ده ده‌ڕوانين. به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى دروست ده‌كات و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئاڵۆزييه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لايه‌نه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا له په‌يوه‌نديداين بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕو پێكدادان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كاندا. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه شه‌ڕو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
داوا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين به‌مه‌به‌ستى ڕاگرتنى شه‌ڕ و گه‌يشتن به ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن. جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا پارێزراو بن و له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا مسۆگه‌ر بكرێن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
