سەرۆک بارزانی: زیان گەیاندن بە خوشک و براکانمان لە رۆژاڤا قابیلی قبووڵ نییە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



کەمێک لەمەوبەر بارەگای بارزانی ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە:

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوا دەكەین، لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموو لایەك بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكات و وای لێ نێت زیان بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، كە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نابێت.

 ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین كە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی كارەسات و نەهامەتی نەبن. لەلایەكی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە كە خۆیەلەخۆیدا هەڕەشەیەكی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە.

لێرەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكەین كە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ئاگربەسێكی سەرتاسەری ڕابگەینرێت و كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بكرێن.

مسعود بارزانی
20ی كانوونی دووەمی 2026

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار