قوباد تاڵەبانی: وڵاتان ئەمە یەکەمجاریان نییە پشت لە کورد دەکەن
3 كاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: ئێمەی کورد لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە دژی کورد پشتی نەیارانی کورد دەگرن و هەموو جارێکیش دوای ساڵانێک بۆیان دەرکەوتووە کە زیانیان کردووە.
ئەمە تەنها هێرش نییە بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر و رۆژاڤا، بەڵکو هێرشە بۆسەر شکۆ و کەرامەتی کورد لە هەموو جیهان، هێرشە بۆ سەر هێز و گەلێک، کە زیاتر لە دوازدە ساڵە لەبری هەموو دونیا، شەڕی تیرۆری کرد و گەلانی سوریای بەبێ جیاوازی و بەهەموو پێکهاتەکانییەوە پاراست.
هەموو هەوڵێک ئەدەین، بۆ یارمەتیدانی کوڕ و کچە ئازاکانمان لە رۆژاڤا و راگرتنی ئەو دۆخە دژوار و گەرەنتیکردنی مافەکانیان لەناو دەستووری هەمیشەیی.
بابهتی پهیوهندیدار
