سودانی بۆ مەزڵوم عەبدی: دەبێت مافی کورد لە سوریا پارێزراو بێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، گفتوگۆیان لەبارەی مەترسییە ئەمنییەکانی سووریا کرد و سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ڕێگری لە هەڵاتنی تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکان بکرێت.
پوختەی گفتوگۆکە بەپێی راگەیەندراوەکە:
* سودانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لەم قۆناغە هەستیارەدا کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، بە جۆرێک کە مافی سەرجەم پێکهاتەکان (بەتایبەت کورد) پارێزراو بێت و یەکپارچەیی خاکی سوریا تێکنەچێت.
* یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان، رێگریکردن بوو لە هەڵاتنی چەکدارانی د.ا*عش لە زیندانەکان؛ سودانی جەختی کردەوە کە نابێت رێگە بدرێت تیرۆریستان بارودۆخەکە بقۆزنەوە بۆ تێکدانی ئارامیی عێراق و سوریا و ناوچەکە.
* هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە وەک بەرژەوەندییەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
