ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بارەگاى بارزانى ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک بارزانی لە ڤاتیکان لەلایەن قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم پێشوازیی لێکراوە.

لە دیدارەکەدا قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم بەخێرهاتنێکی گەرمی سەرۆک بارزانی کرد و هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری نێوانیان دەربڕی وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە...
سەرۆک بارزانی لەگەڵ  قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم کۆبوویەوە

ڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەلایەن قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم بەخێرهاتنێکی گەرمی سەرۆک بارزانی کرد و هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری نێوانیان دەربڕی وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست کە ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا باڵادەست بێت و کۆتایی بە ئازار و نەهەماتیی گەلان بهێندرێت.
لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم و سەرۆک مەسعود بارزانی دیارییان پێشکەشی یەکتر کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار