محەممەد حەلبوسی: مالیکی کێشەی لەگەڵ هەموو جیهان هەیە

کاتژمێرێک لەمەوپێش



محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە:
* کێشەی ئێمە لە دەوڵەتی یاسا نییە، بەڵکو لەگەڵ کەسایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە.
 * هەڵوێستی من بەرامبەر بە مالیکی پەیوەندی بە هەڵوێستی هەندێک لایەنەوە نییە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا.

*مافی خۆمانە بۆچوونی خۆمان دەرببڕین لەسەر ئەوەی کێ دەبێت فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بێت، هەروەک چۆن ئەوان بۆچوونی خۆیان لەسەر سوننەکان دەردەبڕن.
* ئەزموونی رابردوومان لەگەڵ مالیکی بۆ هەموو عێراقییەکان تاڵ بوو.
* تەنانەت دوای ١٠ ساڵ لە کێشەکانی سەردەمی مالیکی رزگارمان نەبووە.

* پێویستمان بە کەسایەتییەکە پەیوەندی لەگەڵ جیهان و دەوروبەری عەرەبی هەبێت، مالیکی کێشەی لەگەڵ هەموویان هەیە.
*هەندێک لایەنی سوننە پێشتر داوای ڕاپەڕینیان لە دژی مالیکی دەکرد، ئێستا بەبێ پاساو پێشوازیی لێدەكەن.
*یاسای لێبوردنمان داڕشت بەهۆی بوونی دەستگیركراوانی بێتاوان و هەواڵدەری نهێنی، ئەوە یادەوەریمانە لەگەڵ  مالیکی.

*تائێستا  بودجەی ساڵی ٢٠١٤ وەک نموونە دەهێنینەوە، كە نەمازانی چۆن خەرجكرا لە سەردەمی مالیکیدا.  
*پەیامی ئەمریکییەکان پێش تویتەکەی ترەمپ ڕوون بوون. 
*ئەمریکییەکان پێش تویتەکەی ترەمپ ئاگاداریان کردینەوە کە خولی پێشووی مالیکی یادەوەرییەکی خراپە، کاندیدکردنی مالیکییان بە قبوڵنەکراو و هەڵە وەسفکرد.

٨ئەمریکییەکان هەستیان بە دەستوەردانی ئێران کردووە لە دانانی مالیکیدا.
*ئەمریکییەکان وتیان بێدەنگ دەستەوسان ناوەستین و بە هەموو شێوەیەک دژایەتی کاندیدکردنی مالیکی دەبین.
*تۆمەتباركردنم بەوەی کاریگەریم لەسەر ترەمپ هەیە جۆرێك لە خەیاڵ، ئەگەر کاریگەریم لە واشنتۆن هەبوایە، بەکارم دەهێنام بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان.

*هەندێک لایەن فشاریان خستە سەر چوارچێوەی هەماهەنگی و هەڕەشەی بایكۆتكردنی  پرۆسەی سیاسیان كرد، من هەڕەشەی بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسیم نەکردووە؛ بەڵكو رەتمکردەوە بەشداری حکومەتەکەی مالیکی بکەم. 
*ئەوانەی وەڵامی هەڵوێستی ئێمەیان دایەوە سوننەكانی مالیکین، بژاردەكانی شیعە ڕێز لێگیراون، بەڵام نابێت ململانێی هاوبەشەکانیان بکەن.

*ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڕاستەی روبەڕوبوونەوەی ئەمریكا دە ڕوات، ئەوا هیچ کێشەیەک نییە لە دانانی مالیکی یان فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە سەرۆکوەزیران.
*یەک وڵاتی عەرەبی و رۆژئاوایی پشتیوانی مالیکی ناکات، ئێران تاکە لایەنگری مالیکییە.
*ئەمریکا وتی ئەگەر گوێ بە ئامۆژگارییەکانی نەدرێت، باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغداد دادەخات و دەچێتە هەولێر. 

🔹ترسم لە تێوەگلانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە كە ئەنجامدەدرێت بە پاساوی نێوەندگیریی هەولێر لای واشنتۆن. 
🔹بەدوور دەزانم کورد لەپشت تویتەکەی ترەمپەوە بێت؛ بەپێچەوانەوە ئەوان هانی گەڕاندنەوەی مالیکی دەدەن.
🔹بەدووری دەزانم بگەینە دانیشتنی راسپاردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
🔹لەگەڵ شیعەکان ناوەستم دژی ترەمپ، ئەمە کارەساتاوی دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار