وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: پێویستە ئێران دەرفەتی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بقۆزێتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ (جان نوێل بارۆ) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغداد: 

فوئاد حسێن: ناوچەكە لەژێر چەكوشی شەڕو ئاشتیدایە.

* چارەسەری كێشەكان دەبێت لەرێگەی دانوستانەوە بێت نەك توندوتیژیی. 
* پشتیوانی دانوستانی نێوان ئەمریكاو ئێران دەكەین لە عومان. 

* دورخستنەوەی ناوچەكە لە ئاگری شەڕ ئەركی هەموو وڵاتانە. 
* چاوەڕوانی كۆبوونەوە دەورییەكانی لیژنەی ئابوری عێراق و فەرەنسا دەكەین. 

* ناسەقامگیری لە سوریا كاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ناوچەكەو بەتایبەتیش عێراق دەبێت. 
* وەزارەتی بەرگری گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای تالیس-ی فەرەنسی بۆ كڕینی راداری سەربازی ئیمزا كرد.

🔸جان نوێل بارۆ: ناوچەكە ئاڵۆزی بەخۆوە دەبینێت و مەترسی پەرەسەندنی سەربازیی هەیە. 
* بەردەوامی بە پاڵپشتییەكانمان دەدەین بۆ عێراق. 
* جان نوێل بارۆ: عێراق چوەتە ناو سەردەمێكی نوێ لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی لەگەڵ فەرەنسا. 

* سەقامگیری لە عێراق پێویستەو بوژانەوەیەكی ئومێدبەخش بەخۆوە دەبینێت. 
*  بۆ جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامیدان بە روبەڕووبونەوەی داعش سەردانی ناوچەكەم كردووە.

* پشتیوانی پرۆسەیەكی راگوزەری سیاسی لە سوریا دەكەین كە هەموو پێكهاتەكان گەلی ئەو وڵاتە لەخۆبگرێت.
*جان نوێل بارۆ: پێویستە ئێران دەرفەتی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بقۆزێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار