ئەردۆغان: چەسپاندنی ئاشتی لە باکووری سوریا جێگای بایەخی راستەوخۆیەی ئێمە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا، ڕایدەگەیەنێت گەورەترین خواستی ئێمە ئەوەیە، سوریا لە ژێر سایەی یەک دەوڵەت و یەک سوپادا یەکگرتوو بێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لەناو فرۆكەكەی لەكاتی گەڕانەوەی لە سەردانەكەی بۆ سعودیەو توركیا:
* چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی لە باکوری سوریا جێگای بایەخی راستەوخۆیە بۆ ئێمە.
* گەورەترین خواستی ئێمە ئەوەیە سوریا لە ژێر سایەی یەک دەوڵەت و یەک سوپادا یەکگرتوو بێت .
* پابەندبوونی بەناو "هێزەکانی سوریای دیموکرات" بەو رێککەوتنانەی کە واژۆیان کردووە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کەشوهەوای ئاشتی لە سوریا و ئاسانکاری بۆ سەقامگیری هەمیشەیی دەکات.
* تەنانەت نابێت کەس بیر لە وروژاندنی ململانێ، یان هەڵكشانی گرژییەکان، یان دەستی دەستی بكاتەوە.
* ئێمە پشتیوانی لە سوریایەکی یەکگرتوو و بەهێز و ئارام دەکەین بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، ئێمە لەگەڵ سوریادا وەستاوین.
* کێشەی ئێمه لەگەڵ تیرۆردایه، لەگەڵ ئەو کەسانەیه که "تیرۆر" وەک ئامرازو میتۆد بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن به ئامانجه جوداخوازەکانیان.
* بە چارەسەرکردنی کێشەى باکوری سوریا، بارگرانی لەسەر پرۆسەی "تورکیاى دوور لە تیرۆر" سوكتر بووە.
* لە ئێستادا لیژنەكەی پەرلەمان سەرقاڵی کۆتایی هێنانە بە راپۆرتە هاوبەشەكەی.
* هیوادارین راپۆرتەکە بە کۆدەنگی بێت و دیدگایەک پێشکەش بکات کە گڕوتین بدات بە پرۆسەكە.
