ئۆجەلان پێش ڕێککەوتنەکەى هەسەدەو دیمەشق پەیامى بۆ کێ ناردووە؟

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامی ئاڕاستەی هێزەکانی هەسەدەو کارەکتەرە سیاسییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان و هەروەها دەم پارتى کردووە.
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دوای دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانى حەلەب، هۆشداریدا لەوەی ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت و هێرشەکان بەردەوام بن، ڕەنگە شەڕێکى گەورەو خوێناوی سەرهەڵبدات. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پرۆسەیە بەردەوامبێت مەترسی ئەوەى هەیە بگۆڕێت بۆ شەڕی کورد-تورک-عەرەب.
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات کردوە  کە ئەم دۆخە تەنیا بە دانوستان و وتووێژ دەتوانرێت ڕابگیرێت. هەروەها باس لەوەش کرا کە ئەو پەیامێکی ناردووە کە ئەگەر ئیدارەی دیمەشق ڕوو لە دیموکراسی بکات و بە ئاشکرا بوونی کورد قبوڵ بکات و دان بە مافی نوێنەرایەتی سیاسی کورددا بنێت، ئەوا هەسەدە دەتوانێت بچێتە ناو "پرۆسەی دانوستانی دیموکراسی".
 
جگە لەو پەیامە عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیامی بۆ سەکردەى هێزە سیاسییە کوردییەکان  بەتایبەتى (پارتى دیموکراتى کوردستان و کەجەکە)) ناردووە. لە پەیامەکاندا هۆشداریی داوە لەوەی کە مەترسییەکە زۆرە، هەر بۆیە داوای لێکردن لەسەر بنەمای یەکڕیزیی دیموکراتیک کۆنترۆڵی ڕۆژاڤا بکەن.
 
ئاژانسى میزۆپۆتامیا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار