هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر
15 كاتژمێر لەمەوپێش
هێرشکرایە سەر فرۆکەخانەی سەربازیی هەریری سەربە پارێزگاری هەولێر و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەنێو فڕۆکەخانەکە بیستراوە.
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە دوێنێوە چەندین جار بە مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانان تێکشکێنراون.
سەرچاوەیەک لە قەزای هەریری سەربە هەولێر وتى: کاتژمێر 8:15 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 1-3-2026، هێرشکرایە سەر فرۆکەخانەی سەربازیی هەریر، بەهۆیەوە دەنگی بەهێز بیسترا و دووکەڵ لە فڕۆکەخانە بەرز بووەوە، بەڵام دیار نییە بە درۆن یان مووشەک هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانە.
فرۆکەخانەی سەربازیی هەریر کەوتووەتە سنووری ناحیەی هەریر سەر بە پارێزگای هەولێر و هێزی هاوپەیمانانی لێیە.
بابهتی پهیوهندیدار
