وردەکارى کوشتنى عەلى خامنەیى
4 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسى رۆیتەرز لە زارى چەند بەرپرسێکى ئیسرائیلى ئاشکرای کردووە، کاتێک هێرش بۆ سەر ئێران دەستی پێکردووە، عەلى خامنەیى، رێبەرى باڵاى ئێران لە کۆبوونەوەدا بووە، لەگەڵ کەسە نزیکەکانى و ئەو کاتە بەدەرفەت زانراوە، تاوەکو هێڕشەکە ئەنجام بدرێت.
ئاژانسى رۆیتەرز، رونیکردۆتەوە، دەسەڵاتدارانى ئیسرائیل، ئاگادارى کۆبوونەوەى عەلى خامنەیى رێبەرى باڵاى ئێران بوون، لەگەڵ کەسە نزیک و گەورە یاریدە دەرەکانى، لە شوێنی مانەوەی لە تاران لە گەڕەکی پاستۆر، بۆیە ئەو دەرفەتەیان قۆستوەتەوەو بەخێرایى هێرشکەیان ئەنجامداوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، خامنەیى لەکاتى هێرشەکەدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە یاریدەدەرانى گوژراوە، لەوانە عەلى شەمخانى، ئەمیندارى پێشووى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران و محهمهد پاکپوور، فهرماندهی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران.
رۆیتەرز ئەوەشى خستۆتەڕوو، رۆژى شەممە 28ى شوباتى 2026، کەمێک پێش هێرشەکە، عەلى خامنەیى رێبەرى باڵاى ئێران، لەگەڵ هەریەک لە عەلى لاریجانى، ئەمیندارى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران و عەلى شەمخانى بۆ ماوەیەکى زۆر کورت کۆبووەتەوە.
بەرەبەیانى رۆژى یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی، بە فەرمی کوژرانی عەلى خامنەیى، رێبەرى باڵاى ئێران و سێ ئەندامی نزیکی خێزانەکەى لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران پشتڕاست کردەوە، بەگوێرەی ئاژانسەکە، کچێکی خامنەیی و نەوەیەکی و زاوایەکی لەو بۆردوومانانەدا گیانیان لەدەستداوە.
پێشتریش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، بە فەرمى کوژرانى عەلى خامنەیى رابەرى باڵاى ئێرانى لە هێرەشەکاندا پشت راستکردەوەو لە نوسینێکدا لە هەژمارى تایبەتى خۆی لە تۆڕى "تروس سۆشیال " دەڵێت: "خامنەیى دیارترین کەسایەتییە شەڕانگێزەکان لە مێژوودا، مرد. "
