بەراوردکردنی توانا سەربازییەکانی پاکستان و ئەفغانستان
7 كاتژمێر لەمەوپێش
لە شەوی رابردووە شەڕ و پێکدادانەکان لەسەر سنووری پاکستان و ئەفغانستان زیاتر پەرەی سەندووە و هەردوولا زیانی گیانی زۆریان ڕاگەیاندووە و وەزیری بەرگری پاکستانیش دەڵێت: وڵاتەکەی لە "جەنگی ئاشکرادایە" لەگەڵ دراوسێکەی.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کە قەبارە و توانا سەربازییەکانی ئەو دوو وڵاتە بەراورد دەکات، نیشاندانی دەدات کە لە رووی هێزی سەربازی و جبەخانەوە پاکستان باڵادەست ترە بەسەر ئەفغانستاندا.
• ژمارەی هێزە چالاکەکانی ئەفغانستان کە سوپا و هێزی ئاسمانی و دەریایی لە خۆدەگرێت 660 هەزار کەسە، کە 560 هەزار لە سوپای زەمینی، 70 هەزار لە هێزی ئاسمانی و 30 هەزار لە هێزی دەریایییە.
سوپای تاڵیبانی ئەفغانستان بچووکترە و تەنها 172 هەزار کەسی چالاکیان هەیە، بەڵام حکومەتی ئەفغانستان پلانی خۆی بۆ زیادکردنی هێزی چەکداری بۆ 200 هەزار ڕاگەیاندوە.
• پاکستان زیاتر لە 6 هەزار ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆش و زیاتر لە 4600 تانکی هەیە.
لە بەرامبەردا هێزەکانی ئەفغانستان ئەو زرێپۆش و تانکانەی لەبەردەستە کە لە حکومەتی سوپای رژیمی پێشووی ئەفغانستان دەستی کەوتوە کە ژمارەیان نادیارە.
• لە رووی هێزی ئاسمانییەوە پاکستان خاوەنی 465 فڕۆکەی جەنگی لەوانە فڕۆکەی( JF-17) و زیاتر لە 260 هێلیکۆپتەرە، کە بریتین لە هەلیکۆپتەری فرە ئەرک و هێرشبەر و گواستنەوە.
لە بەرامبەردا ئەفغانستان فڕۆکەی جەنگی نییە و هێزی ئاسمانی ڕاستەقینەی کەمی هەیە و بە گوێرەی راپۆرتەکە لانیکەم شەش فڕۆکەی هەیە کە هەندێکیان سەردەمی سۆڤیەتن و ٢٣ هێلیکۆپتەریشیان هەیە، بەڵام نازانرێت چەندیان ئامادەی فڕینن.
• پاکستان خاوەنی چەکی ئەتۆمی و 170 سەری ئەتۆمییە، لە کاتێکدا ئەفغانستان جبەخانەی ئەتۆمی نییە و ئەمەش یەکێکە لە جیاوازییە بنەڕەتییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
• بودجەی سەربازیی پاکستان زۆر زیاترە لە بودجەی ئەفغانستان، هەروەها پیشەسازییەکی بەرگری بەرچاوی هەیە کە بەشێک لە ئامێرەکانی بەرهەم دەهێنێت یان بەرزی دەکاتەوە.
• لەروی بودجەی سەربازییەوە لە نوێترین ئاماری فەرمی بودجەی ساڵی 2025 بۆ 26ی پاکستان، ئەو وڵاتە نزیکەی 2.55 تریلیۆن ڕوپیەی پاکستانی بۆ خەرجییە سەربازییەکان تەرخان کردووە، ئەم بودجەیە بە نزیکەیی یەکسانە بە 9 ملیار دۆلاری ئەمریکیی، ئەم بڕە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 20% زیادی کردووە، کە یەکێکە لە گەورەترین زیادبوونەکانی دەیەی ڕابردوو.
لە کاتێکدا ئەفغانستان ئاماری فەرمی و شەفاف لەسەر بودجەی سەربازی خۆی بڵاوناکاتەوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرت و داتا نێودەوڵەتییەکانی بانکی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی چاودێری:
• لە نیوەی یەکەمی ساڵی دارایی (2025) هێزەکانی تاڵیبان نزیکەی 96.9 ملیار ئەفغانی واتە نزیکی 1.5 ملیارد دۆلاری ئەمریکییان بۆ خەرجییە ئەمنی و سەربازییەکان خەرجکردووە، کە نزیکەی نیوەی کۆی خەرجییەکانی حکومەت لەو ماوەیەدا بووە.
ئەم ژمارەیە نوێنەرایەتی خەرجییە ڕاستەقینەکان دەکات لە یەک قۆناغدا، بەڵام لەبەر ئەوەی ئاماری ساڵانەی فەرمی بڵاوناکرێتەوە، بەزۆری کۆی بودجەی ساڵەکە زۆر کەمترە لە بودجەی پاکستان و وردبینی دارایی بەراوردکاری نییە.
• پاکستان و ئەفغانستان 2 هەزار و 574 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشیان هەیە کە هەمووی شاخ و ناوچەی کوێستانییە.
