سەرۆک بارزانی: ئافرەتانی کوردستان هەمیشە بەشێک بوون لە خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان

کاتژمێرێک لەمەوپێش



ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئاداری 2026، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکیدا  بەبۆنەی 8ـی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، رایگەیاند، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان، عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی 

بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە هەمیشە بەشێکی سەرەکیی لە خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان بوونە و قورسایی شۆڕش و قوربانیدان لەسەر شانی ئەوان بووە. لەم بۆنەیەدا هیوای بەختەوەری و سەرفیرازی و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار