هاوڵاتی - هێزەکانی هەسەدە بەچەکی قورس چەندین ناوچەیان لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج تۆپبارانکرد. - هێزەکانی سوریای دیموکرات دزەیانکردووەتە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج. - شەڕ و ڕوبەڕونەوەی توند رویدا. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانی هەسەدە بەچەکی قورس چەندین ناوچەیان لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج تۆپبارانکرد، دواتر شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان هەسەدە و چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا رویدا. دەشڵێت: هێزەکانی سوریای دیموکرات دزەیانکردووەتە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج، لەوێش شەڕ و ڕوبەڕونەوەی توند رویدا، تائێستاش زیانەکان ئەو پێکدادانە نەزانراون. هاوکات، لەمیحوەری بەنداوی تشرین هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی چەکدارە توندڕەوکانیان بۆ سەر گوندی سەعیدین تێکشکاند.
هاوڵاتی - عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە. - داویشیکرد هەمولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن. - جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبینەوە. پەروین بوڵدان، ئەندامی پەرلەمانی توركیا و ئەندامێکی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕالی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە داوای لێکردن لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانمان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیەوە ئەنجام بدەین. پەروین بوڵدان، لەمیانەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجالان سێ کاتژمێری خایاندووە و کۆبونەوەکە لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستیپێکرد و لە 1:00ی دوای نیوەڕۆ کۆتایيهات، ئۆجەلان پێشتر زانیاری لەسەر کۆبونەوەکە هەبوو، ڕاستەوخۆ کۆبونەوە دەستیپێکرد و هەڵسەنگاندنی گشتی کرد. پەروین بوڵدان باسی لەوەشكرد، "عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە و داویشیکرد هەمولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن، بە من و سری سورەیا ئۆندەر وت، کە ئێوە دەتوانن ئەحمەد تورک لەگەڵ خۆتان ببەن و هەر سێکەتان لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانتان ئەنجام بدەن". ئەوەشی خستەڕو، "ئۆجالان دوایكرد لەگەڵ سەركردەی هەمو پارتە سیاسیەكان كۆببینەوە، لەنێویاندا لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) و بۆچونی من لەسەر ئەم قۆناغە و چاوەڕوانییەکانم بگەیەنن بە ئەوان". وتيشى: جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبینەوە و وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا هیچ گەرەنتییەکتان پێدراوە بۆ کۆبونەوەی دوەم؟ وتی، بەڵێ.

هاوڵاتی - دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی، لە دوو کاتی جیاوازدا گەیشتوونەتە حەسەکە. - فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ گەیشتنی کاروانێکی هاوکاری سەربازی و لۆجستی بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی، لە دوو کاتی جیاوازدا گەیشتوونەتە حەسەکە، یەکێکیان لە بنکەی سەربازیی شاری شەدادی لە دەوروبەری باشووری حەسەکە نیشتۆەتەوە و ئەوی دیکەیان لە بنکەی سەربازیی خەرابەجیر لە دەوروبەری رمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە .

هاوڵاتی - لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران. - لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری پێویست کراوە. - تیمەکانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی شارەکان چاودێریی بنکە گەشتیارییەکان دەکەن. ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد بۆ پشووەکانی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن. ئیبراهیم عەبدولمەجید، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری پێویست کراوە. ڕونیشیكردەوە وەکو دەستەی گەشتوگوزار لەسەر دوو ئاست ئامادەکارییان کردووە؛ ئاستی یەکەم، لەگەڵ پارێزگا و ئیدارەکان و وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی بازگەکان و دەروازە سنوورییەکان هاوئاهەنگی پێویست کراوە، ئاستی دووەم، لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکان، میوانخانەکان، هۆتێل، رێستۆرانت و بنکە گەشتیارییەکان هاوئاهەنگی کراوە. وتيشى: تیمەکانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی شارەکان چاودێریی بنکە گەشتیارییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی قۆرخکاری نەبێت، هەموو هەوڵیکمان وەکو دەستەی گەشتوگوزار ئەوەیە کەشێکی گونجاو بۆ گەشتیاران بڕەخسێنین و زۆرترین گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن و پێشبینی دەکەین زیاتر لە 200 گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.''

هاوڵاتی - یاری ئاگرین لە نزیك شوێنی داخراو و لە ژێر تەلەکانی کارەبا و لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەكارمەهێنن. - نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵان یاریی ئاگرین بەکاربهێنن. - لەهەر بارودۆخێکی نەخوازراو تکایە بەزوترین کات پەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ و بۆ سەلامەتی هەمو لایەک ڕەچاوی ڕێنماییەكان بكەن و یاری ئاگرین لە نزیك شوێنی داخراو و لە ژێر تەلەکانی کارەبا و لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەكارمەهێنن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ سەلامەتی هەمو لایەک لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ و لەکاتی بەکارهێنانی یاریی ئاگرین، تکایە ڕەچاوی ڕێنماییەكان بكەن بۆ ئەوەی شەوێکی ئارام و دور لەکارەسات بەسەربەرن. ئاماژەی بەوەشكرد، "نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵان یاریی ئاگرین بەکاربهێنن، هەروها لەناو ئۆتۆمۆبیل و لەکاتی شۆفێری كردن بەکارهێنانی یاری ئاگرین مەترسیدارە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت لە نزیک باڵەخانە و دار و هەر ماددەیەکی خێرا گڕگڕتو بەکاربهێنرێت چونکە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە". بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، یارییە ئاگرینەكان بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی داخراو بەکارناهێنرێن و نابێت لە ژێر تەلەکانی کارەبا و لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەکاربهێندرێت، چونكە مەترسیدارە و کارەساتی لێدەکەوێتەوە. ئەوەشی خستەڕو، ئەو شوێنانەی ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگگێڕان کردووە، تکایە دڵنیابن لە بونی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی، بە پێچەوانەوە کارەسات ڕودەدات هاوشێوەی هۆڵەکەی پارێزگای موسڵ. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "باشترە بە هەموو شێوەیەک دوربکەونەوە لە کڕینی یارییە ئاگرینەکان، ئێمە مەبەستمان سەلامەتیی تۆی بەڕێزە، لەهەر بارودۆخێکی نەخوازراو تکایە بەزوترین کات پەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن تاوەکو تیمەکانمان بگەنە شوێنی مەبەست".
هاوڵاتی - لە ریفی حەسەکە شەڕ و پێکدادان رویداوە. - لە ریفی حەلەبیش شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە. روانگەی سووری ڕایگەیاند شەڕ و پێکدادانەکان لە باکوری رۆژئاوای کوردستان فراوانتر بووە و گەیشتووەتە تەل تەمر. روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ دووشەممە بڵاویکردەوە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا فراواتر بووە و گەیشتووەتە تەل تەمر. دەشڵێت: سوپای تورکیا هەریەک لە تەل تەمر و کۆبانی تۆپباران کردووە و لە ریفی حەسەکەش شەڕ و پێکدادان رویداوە، لە ریفی حەلەبیش شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە.
هاوڵاتی -ئەزموونی سەركردایەتى سەڵاحەدین بەهائەدین بەهایەكی مەزن دەبێت بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندییەکانمان. - بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان توركیا وهەرێم. تورکیا ڕایگەیاند ئەزموونی سەركردایەتى سەڵاحەدین بەهائەدین بەهایەكی مەزن دەبێت بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندییەکانمان. لە پەیامێکید بۆ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت: لە نێو ئەو بارودۆخە هەستیارەی كە ناوچەكە پێدا تێپەردەبێت، ئەزموونی سەركردایەتیتان بە هایەكی مەزن دەبێت بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان توركیا وهەرێم. له نۆیهمین كۆنگرهی یهكگرتوی ئیسلامی كوردستاندا، سهڵاحهدین محهمهد بههائهدین زۆرینهی دهنگی ئهندامانی كۆنگرهی بهدهستهێنا و بهئهمینداری گشتی ئهو حزبه ههڵبژێردرایهوه.
هاوڵاتی - ئهمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. - سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیكرد، ئهمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و سبهی ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم ههیه. كهشناسی بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ دوشهممه ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژهی بهوهشكردوه، خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت و له نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمهتر دهبێت، ئاڕاستەی با باشورى خۆرهەڵات دەبێت. كهشناسی باسی لهوهشكردوه، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر:15 پلەى سیلیزى سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى دهۆک : 15 پلەى سیلیزى کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى سۆران: 12 پلەى سیلیزى گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

هاوڵاتی - تورکیا خۆی پێویستی بە ئاشتیە و لە بەردەم پرۆسەیەکی نێودەوڵەتی ناتۆ و جیهاندایە. - پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لە کورد و چارەسەری دۆسیەکەی دەکەن. - یەکەم جارە لە مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردا بڵێن دەبیت کورد مافی خۆی هەبێت. محمد ئەمین پێنجوێنی پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لەوە دەکەن کورد دەبێت کیانی خۆی هەبێت. محمد ئەمین پێنجوێنی، چاودێری سیاسی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند: پەیامەکەی ئۆجەلان گرنگە و لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە، چونکە تورکیا خۆی پێویستی بە ئاشتیە و لە بەردەم پرۆسەیەکی نێودەوڵەتی ناتۆ و جیهاندایە بۆ تێکچوونی دۆخی وڵاتەکەی، واتە تورکیا ترسی هەیە ئەو شەڕەی لە ناوچەکە هەیە بەریکەوێت، بۆیە خۆی داوا دەکات ئۆجەلان بانگی ئاشتی بدات. وتیشی: پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لە کورد و چارەسەری دۆسیەکەی دەکەن، باس لەوە دەکەن کورد دەبێت کیانی خۆی هەبێت کە یەکەم جارە لە مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردا بڵێن دەبیت کورد مافی خۆی هەبێت وەک میللەتانی تر.

هاوڵاتی - سەرۆکی شاندی ئەنەکەسە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کرد بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە. - ڕۆڵی ئەمینداری گشتی یەکگرتوویان لە پرسی کوردانی ڕۆژئاوا و هاوکاری وپشتگیریەکانی بەرز نرخاند. - پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، کە لە پێناو چارەسەرو یەکڕیزی هەڵوێست و ماڵی کورد لە سووریا دەیدات. ئەنەکەسە ڕایگەیاند پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین لەپێناو یەک ڕیزی کوردانی سووریا. نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بڵاویكردەوە، ئەمرۆ یەك شەممە مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرایەتی ئەنەكەسە كرد بە سەرۆكایەتی جەدعان عەلی كرد. بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆکی شاندی ئەنەکەسە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کرد بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، هاوکات ڕۆڵی ئەمینداری گشتی یەکگرتوویان لە پرسی کوردانی ڕۆژئاوا و هاوکاری وپشتگیریەکانی بەرز نرخاند. سەرۆكی شاندی ئەنەكە وتیشی، “پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، کە لە پێناو چارەسەرو یەکڕیزی هەڵوێست و ماڵی کورد لە سووریا دەیدات، ئێمە وەک ئەنەکەسە هەوڵەکانیان بە گەورە و باش دەزانین و هیوادارین ڕۆڵ و کارێزمایی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین زیاتر هاریکاربێت وەک لە ووتە و کرارەکانیشی هەوڵەکانی لە پێناو کوردانی ڕۆژئاوا بەدی دەکەین و زۆر سوپاسی دەکەین”.