هاوڵاتی - له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری ده‌گاته ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. - له‌ئێستاشدا له نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت. وه‌زاره‌تی كاره‌باى هەرێمی كوردستان رایگەیاند له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری ده‌گاته ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 3200 تا 3500 مێگاواته و خواست له‌سه‌ر كاره‌با 4000 بۆ 4500 مێگاواته، له‌ئێستاشدا له نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت. رونیشیكردەوە كۆتایی به كێشه‌ی گه‌یاندنی كاره‌با بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی 51 مێگاواتی و 29 مێگاواتی كاره‌با له سلێمانی هێنرا، له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری ده‌گاته ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری، خواست له‌سه‌ر كاره‌با كۆنترۆڵ ده‌كات و بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و حكومه‌ت كه‌م ده‌كات و پرۆژه‌یه‌كی ژینگه‌پارێزه.

عەبدولستار مەجید - پێگە و ناوبانگى هەرێمی کوردستان بەردەوام لە پاشەکشە و لاوازبوندایە. - دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرفەتی ژیان و گوزەران و ئازادییان بۆ خەلک نەهێشتووە. - مەودایەکی زۆر لەنێوان خەڵک و دەسەڵات دروستبووە. عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند ئەو کەمینە حاکمەی هەیە لە هەرێمی كوردستان دەستیان بەسەر هەموو شتێکداگرتووە. ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لە هەر وڵاتێک ستم هەبوو، ناعەدالەتی دروستدەبێت، کە ناعەدالەتی دروستبوو، جیاوازی و ناکۆکیی چینایەتیی پەرەدەسێنێت، هەژاریی و بێکاریی ڕوو لە هەڵکشان دەکات . وتيشى: کێشەی هەرێمی کوردستان هەر ئەمەیە، ئەو کەمینە حاکمەی هەیە، دەستیان بەسەر هەموو شتێکداگرتووە، دەرفەتی ژیان و گوزەران و ئازادییان بۆ خەلک نەهێشتووە، بۆیە مەودایەکی زۆر لەنێوان خەڵک و دەسەڵات دروستبووە و بەردەوامیش ئەم درز و مەودایە لە فراوانبون و گەورەبوندایە . رونیشیكردەوە هەرێمی کوردستان، پێگە و ناوبانگەکەی، بەردەوام لە پاشەکشە و لاوازبوندایە ، کێشەکە ئەوەیە ئەم دەسەڵاتە پێیوایە، بەهێزیی ئەوەیە خەڵکەکەی خۆی سەرکوتبکات، ئیتر تێناگا کە چی کارەساتێکی بەسەر قەوارەی سیاسیی هەرێم و دۆز و پرسی میلەتێکدا هێناوە . بۆیە بە بروای من ئەوەی کە پێشبینی دەکەم لە داهاتوودا رووبدات، خراپترە لەوانەی کە روویانداوە، ئەگەر ئەم بارودۆخە نەگۆڕێ و چاکسازی بنەڕەتی لە شێواز و حوکمڕانیدا نەکرێ.
هاوڵاتی - شه‌ش كه‌س بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە سلێمانی برينداربوون. -لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی ڕوويداوه. بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی شه‌ش كه‌س برینداربون. هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی نیسان پیكاب و تۆیۆتا كرۆلای تایبەت ڕویدا و به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربون. رونیشیكردەوە هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵەو مەترسیداری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیک-اب و لەم ڕووداوەدا شه‌ش کەس برینداربون کە سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێله‌كه بوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه لەلایەن ئێشکگری بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی بازگەکان کەشف و هێڵکاری ئەنجامدراوە بۆ رووداوەکە، کەشفەکان ئاراستەی بنکەی پۆلیس کراون بۆ لێکۆڵینەوە و بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە. هاتووچۆی سلێمانی داوای له شۆفێران كردوه، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیدار ئەنجام نەدەن. جێگای باسە چەندین ساڵە هۆشداری دەدرێتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوای لێدەكرێت، ئەو رێگاوبانانە چاك بكات كە چەندین كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەونەوە.

هاوڵاتی - ده‌بێت سه‌رژمێری به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت. - پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوانه‌خات. - ده‌بێت هه‌رچی زووه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پشتگیری له سه‌رژمێریی دانیشتووان ده‌كات به مه‌رجێك ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت. بەپێی بەیاننامەیەك له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، دوا پێشهاتی تایبه‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان له عێراق له‌لایه‌ن دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان خرایه ڕوو، ئاماژه‌ی به ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ له به‌غدا له 2024/10/31 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و وه‌زیری پلاندانانی فیدراڵ و وه‌زیره كورده‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ كرد. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا، ئاماژه به بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ درا سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رژمێریی دانیشتووان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕگه‌كانی بڕیاره‌كه كرا. له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له سه‌ر پرۆسه‌یه تۆماركردووه تاوه‌كوو سه‌رژمێریه‌كه جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و به‌لاڕێدا نه‌برێت بۆ مه‌به‌ستی دیكه‌ی جگه له مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان. هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه كه ده‌بێت ئه‌م سه‌رژمێرییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك، بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت و هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان) نه‌بێت و به‌هیچ جۆرێك نابێت ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و میكانیزم و ڕێكاره ده‌ستووریانه‌ی له مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێگیر كراون ، هه‌روه‌ك دادگای باڵای فیدڕاڵیش له بڕیاری ژماره 73ی ساڵی 2010 جه‌ختی لێ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد كه ئه‌و پێشنیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌م پرسه په‌سه‌ندكران، بگه‌یه‌ننه حكومه‌تی فیدڕاڵ و داواش له هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێم و به‌غدا كرا كه له‌مباره‌یه‌وه، پشتیوان و هاوكاربن . بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه، تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی بارودۆخی دارایی و مووچه و بابه‌تی ژماره‌ی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ندێك ڕێكاری نوێی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2024. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵ له ژێر هیچ پاساو و بیانوویه‌ك، مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوانه‌خات یان لێی ببڕێت و ڕێگری نه‌كات له دابینكردنی شایسته‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ، به‌ڵكوو پێویسته هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆران له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ، مووچه‌ی هه‌رێمیش له كاتی خۆی و به بێ كه‌موكوڕی خه‌رج بكات هه‌روه‌ك دادگای باڵای فیدڕاڵ به ڕوونی له بڕیاره‌كانیدا داوای كردووه بابه‌تی مووچه تێكه‌ڵی هیچ ناكۆكییه‌كی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت نه‌كرێت، به‌و پێیه‌ی شایسته‌ی یاسایی مووچه‌خۆرانه و ده‌بێت به دوور بگیرێت له هه‌ر ناكۆكیه‌كی سیاسی، ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ له دوا بڕیاری خۆی، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی پابه‌ند كردووه كه به‌رده‌وام بێت له خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم تا كۆتایی ئه‌مساڵ". روونیشیكرده‌وه كه وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم ، له ماوه‌ی ڕابردوودا، سه‌رجه‌م كه‌موكورتی لیسته‌كانی مووچه‌یان ڕاستكردووه‌ته‌وه و ناردویانه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، بۆ ئه‌وانه‌شی كه تا ئێستا بایۆمه‌تریان ئه‌نجام نه‌داوه یان ژماره‌ی وه‌زیفیی بێ هاوتایان نیه، ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه وه‌ك دوا واده ده‌ستنیشانكراوه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ده‌كات كه "به زووترین كات، مووچه‌ی مانگی 10 خه‌رج بكات و ڕێكاریی جیاكاریی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته به‌ر له جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و ڕێكاره داراییه‌كان". له بڕگه‌ی كۆتاییدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی نوێترین پێشنیاری حكومه‌تی فیدراڵ سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12ی تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كرا و ئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، له‌لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت و شاندی دانوستانكار خرایه ڕوو. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی دووپات كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌رچی زووه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمو ده‌ستپێبكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیشه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیواخوازه كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12 له یاسای بودجه‌ی عێراق، ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه و هه‌رچی زووه نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی كوردستانیش، هه‌نارده‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان بكرێته‌وه كه بێگومان ڕۆلێ سه‌ره‌كی ده‌بێت له زیادكردنی داهاتی گشتی وڵات و بره‌ودان به وه‌به‌رهێنان له‌م بواره‌دا.

هاوڵاتی - وڵاتی ڕوسیا 70 زەمالەی خوێندن بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ڕادەگەیەنێت -هەرکەسێک مەرچەكانی تیایە با داواکاری پێشکەش بكات - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند وڵاتی رووسیا 70 زەمالەی خوێندنى بۆ هاوڵاتیانى هەرێم تەرخانكردووه. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەكەینەوە، کە وڵاتی ڕوسیای فیدراڵ ٧٠ زەمالەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥_٢٠٢٦ڕادەگەیەنێت، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا). رونیشيكردەوە هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا دەکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن: https://education-in-russia.com ئاماژەشیكرد کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە: http://Scholarship.digital.gov.krd ئەو پێشکەشکارانی فەرمانبەری حکومەتن ئەگەر زەمالەی ڕووسیا بەدەستبهێنن بەڵام مەرج و ڕێنماییەکانی ئاماژە پێکراوی خوێندنەکانی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ‌نادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت. مەرجەکانی پێشکەشکردن: بەکالۆریۆس: - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. - پێویستە لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت. - بۆ ئەو پێشکەشکارانەی داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانستیان لە (٨٥%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەڕێزانەشی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانستیان لە (٨٠%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانیستیان لە (٧٥%) کەمتر نەبێت. - کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕوسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ خوێندنەوەی وردەکاری زیاتر سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن. ماستەر: - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. - پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە. - پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت. - پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت). - کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. - کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی ڕوسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن. دکتۆرا: - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. - پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە. - دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٧٠٪ کەمتر نەبێت. - داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت). - کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. - کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن ولاتی ڕوسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
هاوڵاتی - وڵاتی ڕوسیا 70 زەمالەی خوێندن بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ڕادەگەیەنێت -هەرکەسێک مەرچەكانی تیایە با داواکاری لە ڕێگەی لینكەكەوە پێشکەش بكات - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند وڵاتی رووسیا 70 زەمالەی خوێندنى بۆ هاوڵاتیانى هەرێم تەرخانكردووه. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەكەینەوە، کە وڵاتی ڕوسیای فیدراڵ ٧٠ زەمالەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥_٢٠٢٦ڕادەگەیەنێت، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا). رونیشيكردەوە هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا دەکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن: https://education-in-russia.com ئاماژەشیكرد کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە: http://Scholarship.digital.gov.krd ئەو پێشکەشکارانی فەرمانبەری حکومەتن ئەگەر زەمالەی ڕووسیا بەدەستبهێنن بەڵام مەرج و ڕێنماییەکانی ئاماژە پێکراوی خوێندنەکانی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ‌نادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت. مەرجەکانی پێشکەشکردن: بەکالۆریۆس: - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. - پێویستە لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت. - بۆ ئەو پێشکەشکارانەی داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانستیان لە (٨٥%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەڕێزانەشی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانستیان لە (٨٠%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەی زانیستیان لە (٧٥%) کەمتر نەبێت. - کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕوسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ خوێندنەوەی وردەکاری زیاتر سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن. ماستەر: - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. - پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە. - پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت. - پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت). - کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. - کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی ڕوسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن. دکتۆرا: - پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. - پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە. - دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٧٠٪ کەمتر نەبێت. - داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت). - کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. - کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن ولاتی ڕوسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
هاوڵاتی - هێزەکانی هاوپەیمانان هاوكاری داراییان خستە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە. - سبەی هاوكاری دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت. هێزەکانی هاوپەیمانان هاوكاری داراییان خستە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی تشرینی یەكەم. وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە هاوپەیمانان هاوكاری داراییان خستوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی (تشرینی یەكەم)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون سبەی ئەو هاوكارییە دابەش دەکرێت. رونیشیكردەوە دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون وسبەی پێنج شەممە 7ی (تشرینی دووەم) ، هاوکاری بۆ مانگی (تشرینی یەكەم) دابەش دەکرێت. نزیکەی 50 هەزار پێشمەرگە مانگانە سودمەند دەبێت لە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان و بڕیارە ئەو هاوكارییە تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتو بەردەوام بێت.
هاوڵاتی - لە خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یانەی نەورۆز بەرامبەر یانەی گەرمە یاری دەكات - یاریەكە لە یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. سبەینێ رۆژی چوارشەممە 6/11/2024 كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لە خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانەی نەورۆز بەرامبەر یانەی گەرمە یاری دەكات. یاریەكە لە یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی بە ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بەڕێوەدەچێت. شایانی باسە یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز لەسەر ئەركی لاهوڕ شێخ جەنگی سەرۆكی بەری گەل و سەرۆكی یانەی نەورۆز درووستكراوە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەكان.
هاوڵاتی كۆمه‌ڵی دادگه‌ريى - بایكۆتكردنی په‌رله‌مان بڕیاری كۆتایی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری-یه. - ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دیزاین كراوه و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه مافی خۆمان نییه كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگەیاند هەرچەندە پارتی نیگەرانی دەربڕیوە لە كشانەوەمان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر بڕیارەكەمان. محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند پارتی شاندێكی باڵای ناردووە بۆ لای عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە بڕیاری كشانەوەمان لە پەرلەمانی هەرێم. وتيشى: سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ بۆی روونكردوونه‌ته‌وه كه ساخته‌كاریمان لێكراوه و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دیزاین كراوه و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه مافی خۆمان نییه، به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر هه‌یه و تانه‌مان له ئه‌نجامه‌كان داوه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه بۆیه ناچاربووین ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌ربگرین و بایكۆتی په‌رله‌مان بكه‌ین. ئاشكراشیكرد كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ به وه‌فده‌كه‌ی پارتی راگه‌یاندووه بایكۆتكردنی په‌رله‌مان بڕیاری كۆتایی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری-یه و سوورن لەسەر بڕیارەكەیان. كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كه له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سێ كورسی به‌ده‌ستهێناوه، بڕیاریداوه به‌شداری په‌رله‌مانی نوێ نه‌كات و بكشێته‌وه.
هاوڵاتی -هەفتەیەک مۆڵەت به مامۆستاى کوردی کەرکووک دراوه بۆ پڕکردنەوەی فۆرمى هەژماری من. - نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر فۆرمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە. - ئەگەر پڕی نەكەنەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لەوەی کێشە بۆ مووچەکانیان دروست بکرێت. بەڕێوەبەرایەتی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک رایگەیاند هەفتەیەک مۆڵەت به مامۆستا و فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دراوه بۆ پڕکردنەوەی فۆرمى هەژماری من. کامەران عەلی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ماون کە هێشتا فۆرمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە و هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدراوە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە. وتيشى: ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە فۆرمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە ئاگادارمان کردوونەتەوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا فۆرمی هەژماری من پڕبکەنەوە، ئەگەرنا دواتر خۆیان بەرپرسیار دەبن لەوەی کە لە وەزارەتی داراییەوە کێشە بۆ مووچەکانیان دروست بکرێت. رونیشیكردەوە نزیکەی 3000 مامۆستا و فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە دوو قۆناخ فۆڕمی هەژماری من یان بۆ وەرگرتنی کارتی (تی بی ئای) پڕکردووەتەوە و نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر ماون کە ئەو فۆرمانە پڕبکەنەوە. لە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، كێشە لەسەر هەژماری من لە نێوان پارتی و یەكێتی درووستبوە و یەكێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكات و پارتیش بە بەشێك لە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناوی دەبات، لەكاتێكدا زۆربەی لایەنەكان پێیان وایە هەژماری من ناچێتە بواری تەوتینەوە.
هاوڵاتی - كه‌شه‌كه جێگیر ده‌بێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت. - پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیكرد كەش و هەوای هەرێمی كوردستان ئاسایی ببێتەوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور و ته‌م ده‌بێت تا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌م له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان، له دوای نیوه‌ڕۆ كه‌شه‌كه جێگیر ده‌بێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دوباره دروستبونه‌وه‌ی ته‌م له هه‌ندێك ناوچه‌دا، پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ دروست بونی ته‌م له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. رونیشیكردەوە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی ، له هه‌ولێر 22 پله، سلێمانی 19 پله، دهۆك 22 پله، كه‌ركوك 23 پله، هه‌ڵه‌بجه 21 پله، زاخۆ 22 پله، حاجی ئۆمه‌ران 13 پله، سۆران 20 پله، گه‌رمیان 25 پله‌ی سیلیزی.
عیماد جەمیل - تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نەدراوە. - دوا بڕیار بۆ دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لای دەستەی دادوەریە. - دەستەی دادوەری تایبەت بە هەڵبژاردنەكان بە تانەكاندا دەچێتەوە و یەكلایی دەكاتەوە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند دوا بڕیار بۆ دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لای دەستەی دادوەریە. عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نەدراوە. وتيشى: دوای ئەوەی دەستەی دادوەری تایبەت بە هەڵبژاردنەكان بە تانەكاندا دەچێتەوە و یەكلایی دەكاتەوە، دواجار كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەرئەنجامی كۆتایی پەسەند دەكات. هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە 18 و 20ی تشرینی یەكەمی 2024 لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە رێكخراو و حەوت لایانی سیاسی تانەیان لێداوە و ئاشكرایان كردووە كە خروقات و ساختەكاریەكی زۆری تیادا كراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەن.