هاوڵاتی - بارانبارین بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام بێت. - پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناشی هەرێمى كوردستان بارانبارین بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام بێت و هەورە بروسکەشى لەگەڵدابێت. کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە بارانبارین بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت. رونیشیكردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و هەورە برووسکە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کاریگەری زیاتر بێت. باسی لەوەشکردووە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژەشیكرد سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.   پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:   هەولێر: 23 پلەى سیلیزى سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى دهۆک: 22 پلەى سیلیزى کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى سۆران: 20 پلەى سیلیزى گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى

هاوڵاتی وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل: - وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای پێكهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ كورد دەكات - گەلی كورد یەكێكە لە نەتەوە مەزنەكان كە لەسەربەخۆیی سیاسی بێبەشكراون. - پێویستە لەسەر ئیسرائیل دەستى كورد بگرێت و پەیوەنديیان لەگەڵ پتەو بكات.   جەدعون ساعر وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل داوایكرد پەیوەنديیەكان لەگەڵ كۆمەڵگا كوردی و دروزى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پتەو بكرێت. سكای نیوز بڵاویكردەوە لە ئاهەنگی وەرگرتنی پۆستەكەی ساعر دیدگای خۆی خستەڕوو و رایگەیاند كەمینەكانی ناوچەكە پێویستیان بە یەكگرتن دەبێت لەگەڵ یەكتری. وتیشی: گەلی كورد نەتەوەیەكی مەزنە، یەكێكە لە نەتەوە مەزنەكان كە لەسەربەخۆیی سیاسی بێبەشكراون، ئەوان هاوپەیمانی ئاسایی ئێمەن. رونیشیكردەوە كورد قوربانی دەستی سەركوتكردنی ئێران و توركیایە و پێویستە لەسەر ئیسرائیل دەستیان بگرێت و پەیوەندیان لەگەڵ پتەو بكات، ئەمەش چەند لایەنێكی سیاسی و ئەمنی هەیە. ئاماژەشیكرد بۆ كەمینە دروزیەكانی سوریا و لوبنان كە دەكرێت وەكو هاوپەیمان سەیر بكرێن. باسی لەوەشكرد ئەبێت لەوە تێبگەین ئێمە هەمیشە كەمینەین لە ناوچەكە و هاوپەیمانیە ئاساییەكانیش لەگەڵ كەمینەكانی تر دەكرێت.

سۆران عومەر: - دامەزراندنی نایاسایی كێشەی زیاتری بۆ ليستى موچەی هەرێم دروستكردووە. - لیستەکان پڕکرایەوە لەدامەزراندنی تازەی نایاسایی. - کێشەی لیستەکانی موچە دیاریکراو و حكومەتی هەرێم ئاگادارکراوە بۆ چاککردنی.   سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازيی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی زیاتری بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست كردووە. سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند دامەزراندنی نایاسایی كێشەی زیاتری بۆ ليستى موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستكردووە. ئاشكراشیكرد کێشەی لیستەکانی موچە لە لیستی مانگی تەموز دیاریکراو و حكومەتی هەرێم ئاگادارکراوە بۆ چاککردنی، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنەوە کە لیستەکان پڕکرایەوە لەدامەزراندنی تازەی نایاسایی، کێشەی لیستەکان زیاتر بووە.

هاوڵاتی  - ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێم ئامادەیە. - بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاونەکراوەتەوە.   وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێم ئامادەیە وەزارەتەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو نمرانەی، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بەدەستمان گەیشتووە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاونەکراوەتەوە. رونیشیكردەوە کەسوکاری بەشێک لە خوێندکارەکان داوای دواخستنی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانیان کردووە، هەر بۆیە تا ئەو پرسانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە یەکلایی دەکرێتەوە، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕادەگیرێت.

هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شنگال دوو کەس بوون به قوربانى. حه‌یده‌ر شه‌شۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند لەسەر رێگەی چیای شنگال، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو سەرنشینی بوون به قوربانى.  وتيشى: ئۆتۆمبێلەکە جۆری قەمەرە بووە و دوو کەسی تێدا بووە، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانیانەوە، دوو کەسەکە ناناسرێنەوە و دیارنییە ئۆتۆمبێلەکە بە بۆمب تەقێنراوەتەوە یان بە فڕۆکە بۆردوومان کراوە. چەند سەرچاوەیەكی خۆجێیش لە شنگال دەڵێن: فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له‌ لۆفەکانی چیای شنگال كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ته‌واوی سوتاوە. به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوبووەتەوە ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ جۆری ساڵۆن (قه‌مه‌ره‌)یه‌ و به‌ته‌واوی سوتاوه‌. ماوەیەكی زۆرە توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان چەندین هێرشی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و بە دەیان قوربانی لێكەوتووەتەوە.

هاوڵاتی - لە هەولێر دەستگیراوە بەسەر 11 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا لەجۆری کۆکایین. - ماددە هۆشبەرەكە لەوڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو. - بازرگانێکی بیانيش دەستگیر کرا.   بەڕێوەبەرایەتی نەهێشنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند لە هەولێر دەستيانگرتووه بەسەر بڕی 11  کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا. بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەمڕۆ لە بەیننامەیەكدا بڵاویكردەوە دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوونی چەند هەفتەیی، لەچاڵاکیەکدا تیمي بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەبەرواری ٨ی١١ی٢٠٢٤ لەناو شاری هەولێر توانیان دەست بەسەر بڕی 11 یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دا بگرن کە لەوڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو. رونیشیكردەوە لەم چاڵاکیەدا بازرگانێکی بیانی دەستگیر کرا کە چەند ساڵە لەم جۆرە بازرگانییە گڵاوە و تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

هاوڵاتی فەهمی بورهان: - لە حەوت ساڵدا زیاتر لە 600 هەزار عەرەب براونەتە کەرکووک. - ئێستا 62 هەزار خێزانی ئێزدی و شنگالی لە دەرەوەی شنگال دەژین و لە زێدی خۆیان دا نین. - تاوەکو ئێستا تەنیا 70٪ـی خەڵکی عێراق کارتی نیشتمانییان هەیە.     فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سەرژمێری مەترسی لەسەر كورد دروست دەكات. سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە دیدارێکدا لە سلێمانی لەبارەی سەرژمێریی گشتیی عێراق رایگەیاند ئەو سەرژمێرییە بۆ ناوچەکانی ئێمە هەمووی خێر نییە، چونکە بەدرێژایی مێژووی دەسەڵاتی عەرەب، لەو ناوچانەی ئێمەدا کورد دەرکراوە و گوشاری بەعەرەبکردن و گواستنەوە هەبووە.  وتيشى: لەو حەوت ساڵەدا، راکان جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک نزیکەی 600 هەزار عەرەبی بردووەتە نێو کەرکووک و زیاتر لە 9 گەڕەکی لە شارەکەدا دروستکردووە.   رونیشیكردەوە ئێستا 62 هەزار خێزانی ئێزدی و شنگالی لە دەرەوەی شنگال دەژین و لە زێدی خۆیان دا نین، هەروەها خانەقین و مەندەلی و سەعدیە و جەلەولا کە رۆژانێک 100٪ـی دانیشتووانیان کورد بوون، ئێستا رێژەیان بە جۆرێک دابەزیوە کە لەوانەیە هەر کوردیان تێدا نەبینرێت. باسی لەوەشكرد تاوەکو ئێستا تەنیا 70٪ـی خەڵکی عێراق کارتی نیشتمانییان هەیە، دەبووایە ئەو خەڵکە هەمووی کارتی نیشتمانیی وەرگرتبووایە، ئینجا سەرژمێری بکرێت. ئاماژەشیكرد لەگەڵ ئەنجامدانی سەرژمێریدا نەبووم، ئەوەی پێویست بێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا باسم کردووە و لە گوشار و مەترسییەکانی تەعریب ئاگادارم کردوونەتەوە و راپۆرتم پێشکێش کردوون. بڕیارە 20ـی تشرینی دووەمى ساڵی 2024 سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

هاوڵاتی فەهمی بورهان: - لە حەوت ساڵدا زیاتر لە 600 هەزار عەرەب براونەتە کەرکووک. - ئێستا 62 هەزار خێزانی ئێزدی و شنگالی لە دەرەوەی شنگال دەژین و لە زێدی خۆیان دا نین. - تاوەکو ئێستا تەنیا 70٪ـی خەڵکی عێراق کارتی نیشتمانییان هەیە.     فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سەرژمێری مەترسی لەسەر كورد دروست دەكات. سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە دیدارێکدا لە سلێمانی لەبارەی سەرژمێریی گشتیی عێراق رایگەیاند ئەو سەرژمێرییە بۆ ناوچەکانی ئێمە هەمووی خێر نییە، چونکە بەدرێژایی مێژووی دەسەڵاتی عەرەب، لەو ناوچانەی ئێمەدا کورد دەرکراوە و گوشاری بەعەرەبکردن و گواستنەوە هەبووە.  وتيشى: لەو حەوت ساڵەدا، راکان جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک نزیکەی 600 هەزار عەرەبی بردووەتە نێو کەرکووک و زیاتر لە 9 گەڕەکی لە شارەکەدا دروستکردووە.   رونیشیكردەوە ئێستا 62 هەزار خێزانی ئێزدی و شنگالی لە دەرەوەی شنگال دەژین و لە زێدی خۆیان دا نین، هەروەها خانەقین و مەندەلی و سەعدیە و جەلەولا کە رۆژانێک 100٪ـی دانیشتووانیان کورد بوون، ئێستا رێژەیان بە جۆرێک دابەزیوە کە لەوانەیە هەر کوردیان تێدا نەبینرێت. باسی لەوەشكرد تاوەکو ئێستا تەنیا 70٪ـی خەڵکی عێراق کارتی نیشتمانییان هەیە، دەبووایە ئەو خەڵکە هەمووی کارتی نیشتمانیی وەرگرتبووایە، ئینجا سەرژمێری بکرێت. ئاماژەشیكرد لەگەڵ ئەنجامدانی سەرژمێریدا نەبووم، ئەوەی پێویست بێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا باسم کردووە و لە گوشار و مەترسییەکانی تەعریب ئاگادارم کردوونەتەوە و راپۆرتم پێشکێش کردوون. بڕیارە 20ـی تشرینی دووەمى ساڵی 2024 سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

هاوڵاتی - تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی كردە ئامانج. - دوو ئەندامی پەکەکە لە هێرشەكەدا شەهیدبوون.   شەوی رابردوو درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی كردە ئامانج و بە هۆیەوە دوو ئەندامی پەکەکە شەهیدبوون. ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2024، دژەتیرۆری پارتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە درەنگانی شەوی رابردوو، 9ی تشرینی دووەمی 2024، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە گوندی کلیل لە سنووری شارەدێی چەمانکێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی كردە ئامانج. رونیشیكردەوە بەهۆی بەئامانجگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن سوپای تورکیاوە، دوو ئەندامی پەکەکە گیانیان لەدەستدا.

هاوڵاتی - بارانی بەخوڕ دەبارێت - پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.   بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ودەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەكەن. لە راگەیەندراوێکدا کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. رونیشیكردەوە لە بەرەبەیانی سبەینێ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2024، بەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا لەسەر ئەم ناوچانە دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، بارانبارین بەشێوەی نمەباران و هەندێک کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با، هەروەها پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە.   بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :   هەولێر     : 23 پلەى سیلیزى سلێمانی  :  19 پلەى سیلیزى دهۆک     : 22 پلەى سیلیزى کەرکوک  : 23 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 19  پلەى سیلیزى زاخۆ: 21  پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى سۆران:  18 پلەى سیلیزى گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى     لەلایەن خۆیەوە دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیكرد بارانی بەخوڕ ببارێت و پلەكانی گەرماش نزمببنەوە. دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند  لە هەردوو ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوری عێراق ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ و پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باكور نزمدەبنەوە. رونیشیكردەوە رۆژی سێشەممە لەناوچەكانی باكوری عێراق نیمچە هەور دەبێت و نمەباران دەبارێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەناوچەكانی ناوەڕاست و باكوریش پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە. ئاماژەشیكرد رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵدا دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت.

هاوڵاتی - هەندێك فەرمانبەری مەدەنی و ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەمریكا كردووە لە سەربازگەكانى عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریر لە هەولێر. - لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ئەو فەرمانبەرانە لەو بنكانەی عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریری هەولێر .   ژمارەیەك لە فەرمانبەران و ئەو كەسانەی بە گرێبەست لەگەڵ ئەمریكیەكان ئیش دەكەن، عێراق بەجێدەهێڵن و ڕوو جەكەنە هەرێمی كوردستان. رۆژنامەی العربي الجدید ئاشكرای كردووە هەندێك فەرمانبەری مەدەنی و ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەمریكا كردووە لە سەربازگەی فیكتۆری بەغدا وعەین ئەسەدی ئەنبار كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریر لە هەولێر. چەند سەرچاوەیەكی حكومی و سەربازی عێراقی بە ڕۆژنامەكەیان راگەیاندوە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، ئەو فەرمانبەرانە هاوكات لەگەڵ هەڕەشەكانی گروپە چەكدارەكانی عێراق دژ بە ئەمریكا، لەو بنكانەی عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریری هەولێر . بەغدا و واشنتن لە 27ی سپتەمبەری ڕابردوو لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند گەیشتوونەتە رێكەوتنێك بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ەاشنتن سەركردایەتی دەكات لەماوەی 12 مانگدا كە دەكاتە كۆتایی سپتەمبەری 2025.

هاوڵاتی - چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر هۆشداری لە ڕاگرتنی موچەی کەمئەندامان دەدات. - تا 20 ئەم مانگە بایۆمەتری نەكەن موچەکانیان رادەگیرێت.   بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ڕایگەیاند، چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت بایۆمەتریان نەكردوە و مەترسی لەسەر بڕینی مووچەكانیان هەیە. بەڕێوەبەراتیەكە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە تا ئێستا چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت بایۆمەتریان نەكردوە و تا 20 ئەم مانگە نەچن موچەکانیان رادەگیرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی دوایين ئامار لە سنوری هەولێر، لە کۆی 22 هەزار و 729 خاوەن پێداویستی تایبەت تا ئێستا 18 هەزار و 644 خاوەن پێداویستی تایبەت، UPN کردوە و تا ئێستا چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت نەهاتون، كە دەکاتە ڕێژەی 17٪ کۆی کەمئەندامان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە بەپێی ئەو بانکەی موچەی تێدا وەردەگرن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ ئەوەی بایۆمەتری بکەن و دڵنیا ببنەوە لە ناوەکانیان، چونکە ئەوانەی بایۆمەتریان نەکردوە سبەی ناوەکانیان لە بانکەکان هەڵدەواسرێت. ئەوەشیخستەڕو،  ئەو بانکانەی کە بایۆمەتری لێ دەکرێت بریتین لە بانکی حەمرین، بانکی بێخاڵ، بانکی سۆرک لە شەقڵاوە، بانکی باواجی لە کۆیە، بانکی قەڵات،  بانکی برایەتی، بانکی بەحرکە، بانکی زاگرۆس، بانکی فیدڕاڵ، بانکی گوڵان خەبات و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

هاوڵاتی - پڕۆسە هاوبەشەكان: لە هێرشێكی ئاسمانیدا 4 تیرۆریستمان لە زنجیرە چییاكانی حەمرین كوشتووە. - لە ڕێگای فڕۆكەی ئێف 16وە مەفرەزە تیرۆریستیەكە بە ئامانجگیراوە.   سەركردایەتی پڕۆسە هاوبەشەكانى عێراق رایگەیاند لە هێرشێكی ئاسمانیدا 4 تیرۆریستمان لە زنجیرە شاخەكانی حەمرین كوشتووە، كە دەكەوێتە نێو كەرتی سەركردایەتی پڕۆسەكانی كەركووكەوە. سەركردایەتیەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەسەر راسپاردەی محەمەد شەیاع سودانی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هێزە چەكدارەكان بەردەوامن لە لێدانی حەشارگەی تیرۆریستان و لەناوبردنیان. رونیشیكردەوە لەدوای دوو رۆژ چاودێریكردن مەفرەزەیەكی تیرۆریستان كە لە چوار له كەس پێكهاتبوون لە زنجیرە چییاكانی حەمرین دەستنیشانكران. ئاماژەشیكرد لە ڕێگای فڕۆكەی ئێف 16وە مەفرەزە تیرۆریستیەكە بە ئامانجگیراوە و لە ئاكامدا هەر چواریان كوژران و حەشارگەكەشیان وێران بوو، سەرەڕای لەناوبردنی چەك و تەقەمەنی و ئەو كەلوپەلانەی بۆ تەقینەوە ئامادەیان كردبوو.

هاوڵاتی وەزیری تەندروستی:   - نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا. - نەخۆشییەکەی شارەزوور بەهۆی ئاوی پیسەوە بووە. - کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و رشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە.   وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ سەردانی قەزای شارەزووری کرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا، هۆکارەکەشی بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی زێرابەوە بووە بە ئاوی خواردنەوە، سەرەڕای بەكارهێنانی رێژەیەکی کەمی کلۆر لە ئاوەکەدا. وتيشى: کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و رشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە و هەموویان چارەسەریان پێویست بووە، لەئێستادا تەندروستییان باشە و تەنها چەند نەخۆشێک لە نەخۆشخانە ماون. داوای له هاوڵاتییانيش كرد پابەندی رێنماییەکانی ئاوی پاک بن بۆ خواردنەوە و هەر کەسێک تووشی سکچوون و رشانەوە بووە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

هاوڵاتی وەزیری تەندروستی:   - نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا. - نەخۆشییەکەی شارەزوور بەهۆی ئاوی پیسەوە بووە. - کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و رشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە.   وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ سەردانی قەزای شارەزووری کرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا، هۆکارەکەشی بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی زێرابەوە بووە بە ئاوی خواردنەوە، سەرەڕای بەكارهێنانی رێژەیەکی کەمی کلۆر لە ئاوەکەدا. وتيشى: کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و رشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە و هەموویان چارەسەریان پێویست بووە، لەئێستادا تەندروستییان باشە و تەنها چەند نەخۆشێک لە نەخۆشخانە ماون. داوای له هاوڵاتییانيش كرد پابەندی رێنماییەکانی ئاوی پاک بن بۆ خواردنەوە و هەر کەسێک تووشی سکچوون و رشانەوە بووە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.